نوێترین زانیاری لە بارەی كردنەوەی هەژماری بانكی بۆ سەرجەم فەرمانبەران

مووچە
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕگەیەكی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەران كە لەیاسای چاكسازی ئاماژەی پێدراوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم پڕۆسەی تەواوكردنی 600 هەزار كۆدی بێ هاوتای فەرمانبەرانی بەكۆتا گەیاندووە كە دواترهەژمارێكی بانكی بۆ مووچەخۆران دەكرێتەوە بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان بەشێوەی كارتی بانكی و هاوكات سەرجەم زانیارییەكانی فەرمانبەران لەكۆدی بێهاوتا كۆدەكرێنەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم دەستیكردووە بە دروستكردنی كۆدی بێهاوتا بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بە شارستانی و سەربازییوە، لەو چوارچێوەیەشدا تا ئێستا كۆدی بێهاوتا بۆ 600 هەزار فەرممانبەر دروستكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو 600 هەزار فەرمانبەرەی كە كۆدی بێهاوتایان بۆ دروستكراوە لە چەند مانگی داهاتوودا دابەشكردنی مووچەكانیان بە ئەلیكترۆنی دەكرێت و لەڕێگەی كارتێكی بانكی و بەشێوەی ئەلیكترۆنی مووچەكانیان بۆ دەخرێتەسەر هەژماری بانكی و لە قۆناغەكانی داهاتووشدا پڕۆسەكە سەرجەم وەزارەت و دەستەكان دەگرێتەوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بێهاوتایەی كە بۆ فەرمانبەران دروستدەكرێت جگە لەوەی فەرمانبەران دەتوانن مووچەی پێوەربگرن، لەهەمان كاتیشدا سەرجەم زانیارییەكانی فەرمانبەران لە كۆدە بێهاوتنایە كۆكراونەتەوە و دواجار ئەو كۆدی بێ هاوتایە دەبێتە بنەمایەك بۆ دروستكردنی هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەران.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









