“هەر منداڵێك لەڕێگەی بۆردەكەی ئێمەوە نەدۆزرێتەوە بەرپرسیارێتی ناگرینە ئەستۆ”

هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای دروستبوونی ئەو مشتومڕەی لەسەر دۆزینەوەی منداڵێكی ونبووی هەڵەبجە دروستبوو لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، وەزارەتی كاروباری شەهیدان بۆردێكی تایبەت بە دۆزینەوەی منداڵە ونبووەكانی پێكهێناوە و ئەندامێكی ئەو بۆردەش ئاماژە بەوەدەكات هەر منداڵێكی ونبوو لەڕێگەی ئەم بۆردەی ئێمەوە بدۆزریتەوە ئەوا بەرپرسیارێتی دەگرینە ئەستۆ و ئامادەین نمونەی خوێنی لێوەربگرین و دەرئەنجامەكەشی بڵاوبكەینەوە.
كامەران مستەفا، ئەندامی بۆردی تایبەت بە دۆزینەوەی منداڵەونبووەكانی هەڵەبجە بەSNN-ی ڕاگەیاند: بەمەبەستی كارئاسنی بۆ دۆزینەوەی منداڵانی ونبووی هەڵەبجە و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی لە حاڵەتی دۆزینەوەی هەر منداڵێكی ونبوو، لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بۆردێكی تایبەتمان بە دۆسیەی منداڵانی ونبوو پێكهێناوە، كە وەزیری شەهیدان سەرۆكی بۆردەكەیە و هەریەكە لە نوێنەری بەڕێوەبەری پۆلیسی ھەرێم، ڕاوێژكارێك لە وەزارەتی داد، راوێژكارێك لە فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، راوێژكارێك لە وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدانی هەڵەبجە ئەندامن لەو بۆردەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئەمڕۆوە هەر كەسێك بانگەشەی ئەوە دەكات، كە منداڵی ونبووی هەڵەبجەیە دەبێت لەڕێگەی ئەو بۆردەوە خۆی بناسێنێت و دەستبكات بە كاروبارەكانی، چونكە ئێمە وەك ئەو بۆردە ئامادەین نمونەی خوێنی لێوەربگرین و دواتر دەرئەنجامەكەی بڵاودەكرێتەوە و هەموو بەرپرسیاریەتیەكیشی لە ئەستۆ دەگرین، بە پێچەوانەوە هەركەسێك لەڕێگەی ئەو بۆردەوە نەگەڕێتەوە و كاری بۆ نەكرێت، ئەوا وەزارەتی شەهیدان و حكومەتی هەرێم هیچ بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ ناگرێت.
ئەو ئەندامەی بۆردی منداڵە ونبووەكانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە هیچ سەنتەرێكی پشكنینی DNA بوونی نییە، لەكاتێكدا بوونی سەنتەرێكی لەو شێوەیە لەم سنورەی ئێمە پێویستییەكی هەنووكەییە بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی منداڵانی ونبووی هەڵەبجە كە ناوبەناو ژمارەیەكیان لێدەدۆزرێتەوە و دواتر كەیسەكانیان بەتەواوی یەكلایی ناكرێتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
59 خولهك لهمهوپێش -
ئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سوپای ئێران: ئەمریکا توانای نییە ئەوەی بەرامبەر ڤەنزوێلا کردی بەرامبەر ئێمە بیکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
59 خولهك لهمهوپێش -
ئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









