
بارانبارینى بهخوڕ | فۆتۆ: Truth-Seeker
SNN-
کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مام ناوەند لە دوایی نیوەرۆ لە هەندێ ناوچەدا باران بە لێزمە دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت:” لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانی بەهارە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و یەک هەفتە بەردەوام دەبێت”.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 18- 3- 2023، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی شەودا ئەگەری بارینی نمە باران هەیە بە تایبەتی لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاوای هەرێم، پلەکانی گەرماش بەرز دەبێت بە (2-4) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
هەروەها سبەینێ یەکشەممە 19- 3- 2023، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مام ناوەند لە دوایی نیوەرۆ لە هەندێ ناوچەدا باران بە لێزمە دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
هەروەها ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانى رایگەیاند: ئەمڕۆ تاڕادەیەک پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، بەڵام لە سبەینێوە کەشوهەوا ناجێگیر دەبێتەوە و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و لە رۆژانی نەورۆزدا باران دەبارێت.
بینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 20
سلێمانی : 19
دهۆک : 19
کەرکوک : 23
هەڵەبجە : 20
زاخۆ : 19
سۆران : 18
گەرمیان : 25
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









