دوای ئەوەی بە بەڵگە ئاشکرا کرا کە پارتی رێگیرە لە گەرانەوە ئاوارەکان، روونکردنەوە دەدرێت

SNN
دوای ئەوەی دوێنێ دووشەممە، تۆڕی هەواڵی سلێمانی لە بەواداچوونێکدا ئەوەی لە زاری وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق (ئیڤان فایەق) ئاشکرای کرد کە پارتی دیموکراتی کوردستان رێگرە لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان و دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ مەبەستی تایبەتی کۆنترۆڵی کەمپەکانی کردووە، خودی وەزیریش ئەوەی ئاشکراکرد کە ئەو هیچ دەسەڵاتێکیی بەسەر کەمپی ئاوارەکانی هەولێر و دهۆکدا نییە و کەس نازانێت چی دەگوزەرێت تێیدا.
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم لە روونکردنەوەیەکدا دەربارەی کەمپی ئاوارەکان رایگەیاند: هەرێمی کوردستان چەندین ساڵە میوانداریی سەدان هەزار ئاوارەی ناوخۆی عێراق و پەنابەرانی وڵاتانی دەوورووبەر دەکات و سەرەڕای بارودۆخی سەخت و قەیرانی داراییش، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکی سەرەکیی میوانداریکردنی دەیان کەمپی ئاوارە و پەنابەرانی لە ئەستۆ گرتووە و لەڕووی ئابوورییەوە تێچوونێكی زۆر كەوتووەتە سەر شانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.
دەشڵێت: لای هەمووان ئاشكرایە ئەو سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەرە، لە ترسی زۆرداری و تیرۆر و بەهۆی جیاکاری و سیاسەتی تایفەگەری و نەبوونی ئاسایش و ئارامی، ناوچەكانیان جێ هێشتووە و ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و بەشی زۆریان لە كەمپەكان نیشتەجێ بوونە. حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سینگفراوانییەوە ، هەوڵی یارمەتیدان و بەهاناوەچوونی ئاوارەكانی داوە و ئەزموونێكی سەركەوتووی لە میوانداریی ئاوارەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە خستووەتە ڕوو. هەروەها هەمیشە لەگەڵ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە و سەربەرزانەی ئاوارە و پەنابەرانە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. بۆ ئەو مەبەستەش ، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ ، باشترین نەخشەڕێگەیە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ژیانی ئاوارەکان و خەڵکی ناوچەکە. لەگەڵ ئەوەشدا لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵ بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ سەرجەم كێشەكان لە ئارادایە و ئەو چاوەڕوانییە هەیە كێشەی ئاوارەكان و گەڕانەوەی سەربەرزانەیان بۆ ناوچەكانیان چارەسەر بكرێت.
جێگەی داخە وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق ، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەبری ئاماژەدان بە هۆكارە سەرەكییەكانی نەگەڕانەوەی ئاوارەكان و ئاستەنگەكانی بەردەم ڕێككەوتنی شنگال، كەوتووەتە موزایەدەكردن و بڵاوكردنەوەی قسەی نامەسئولانە و بێ بنەما لەبابەتی ئاوارەكان و بەكارهێنانیان بۆ مەرامی سیاسی. ئەم جۆرە دنیابینی و لێدوانانە شاردنەوەی خواستی ئاوارەكان و پەردەپۆشكردنی ڕاستیەكانە و، بە هیچ شێوەیەك خزمەتی دۆخی ئاوارەكان و ئاساییبوونەوەی ژیانیان ناكات. ڕاشیدەگەیێنین هۆكاری سەرەكیی نەگەڕانەوەی ئاوارەكان بە پلەی یەكەم ، بوونی كۆمەڵێك هێزی نایاساییە لە دەڤەری شنگال و جێبەجێنەكردنی ڕێككەوتنامەی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵە لەمەڕ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال. بەداخەوە هەتا ئێستا ، بەناوی ئاوەدانكردنەوە ، یارمەتیی ماددی پێشكەشی هێز و ملیشیا نایاساییەكان دەكرێت. ئەگەر وەزیری كۆچ و كۆچبەران و هاوئاوازەكانی هێندە ڕاستگۆن و پەرۆشی ژیانی ئاوارەكانن با بێن كار بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی شنگال بكەن، ئەو كات هەم ئاوەدانكردنەوە ئاسانتر دەبێ و هەمیش ئەو ئاوەدانكردنەوەیە لە خزمەتی ئاوارەكان و ئاساییبوونەوەی ژیانیان دەبێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









