دوای ڕاپۆرتێكی SNN سەگەبێلانەكانی هەولێر لە شێڵتەرێكدا كۆدەكرێنەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی رابردوودا SNNراپۆرتێكی بڵاوكردەوە بەناوی (هەولێر شاری سەگە بێلانەكان) كە تیایدا ئاماری پەلاماردانی هاووڵاتیان لەلایەن ئەو سەگە بێلانانەوە خرابوویە ڕوو، ئیدارەی ئەو شارە لە ئێستادا بە دابینكردنی بڕی 450 ملیۆن دینار سەرقاڵی دروستكردنی شێڵتەرێكی تایبەت بە كۆكردنەوەی ئەو سەگانەیە ودەیانەوێت لەماوەی سێ مانگدا 20 هەزار سەگی بێلانە لەو شێلتەرە كۆبكەنەوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر و قایمقام و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە سەرقاڵی جیبەجێكردنی پرۆژەیەكن لە ناوچەی(لاجانە) لە شاری هەولێر، كە بە گەورەترین پرۆژە دادەنرێت بۆ كۆكردنەوەی سەگە بێلانەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و دوای تەواوكردنی قۆناغی یەكەم كە بڕیارە لەماوەی دوومانگی داهاتوودا تەواو بكرێت و لە قۆناغی دووەمی پرۆژەكەدا دەستدەكریت بە كۆكردنەوەی سەگەكان لە شەقام و كۆڵانەكانی هەولێر كە بەزیاد لە 25 هەزار سەگی بێلانە مەزندە دەكرێن.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئیدارەی شاری هەولێر بڕی 450 ملیۆن دیناری بۆ تەواوكردن و دروستكردنی ئەو شێلتەرە دابینكردووە، بەڵام ئاژەڵ دۆستان نیگەرانن لەو پرۆژەیەی ئیدارەی شاری هەولێر و پێیان وایە كۆكردنەوەی ئەو ژمارە زۆرەی سەگ لەو شێلتەردا ئەگەر ئیدارەیەكی باش نەدرێن و چاودێری نەكرێن ئەوا لەو شێڵتەرە كارەسات دروست دەكات، چونكە شەڕ لەنێوان سەگەكاندا روودەدات.
بە گوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە نەخۆشخانەی ڕۆژئاوای شاری هەولێرەوە دەست SNN كەوتوونە ئەوە خراوەتەڕوو تەنها لەماوەی سالی ڕابردوودا 723حاڵەتی پەلاماردانی هاووڵاتیان لەلایەن ئەوسەگانەوە تۆماركراون وهەندێكیشان بەهۆی ئەوپەلاماردانەوە مەترسی لەسەر ژیانیاندروست بووە، هاوكات تەنها لەمانگی ڕابردوودا 23 حاڵەتی دیكەی لەو شێوەیە تۆماركراون لە ئێستادا زیاد لە35 هەزار سەگی بێلانە لە سنوری پارێزگای هەولێر تۆماركراون
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









