پێش جەژنی ڕەمەزان بەشەخۆراكێكی دیكە دابەشدەكرێت، زانیاری لە SNNەوە بخوێنەرەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لەوەزراەتی بارزگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لە ئەمڕۆوە ناردنی بەشەخۆراكی مانگی چوارەمی ئەمساڵی هاووڵاتیان لەلایەن عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە و پێشهاتنی جەژنی رەمەزان لەڕێگەی بریكارەكانمانەوە دابەشی دەكەین، هاوكات تەنها هێلكە ماوە بگاتە كۆگاكانمان لە چوارمادەیەی بڕیاربوو لەمانگی ڕەمەزاندا وەك بەشی خۆراكی زیادە بدرێتە هاووڵاتیان.
نەوزارد شێخ كامیل، بەرێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بەSNNی ڕاگەیاند: لە ئەمڕۆوە دەستكراوە بە گەیشتنی بەشی چوارەمی بەشە خۆراكی هاووڵاتیان گەیشتووەتە كۆگاكانمان و پێش هاتنی جەژنی ڕەمەزان دەست بە دابەشكردنی دەكەین، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەكەین سەردانی بریكارەكانی خۆراك بكەن بۆ وەرگرتنی، چونكە بە بەردەوامی بەشەكانی دیكە دێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا لەمساڵدا سێ بەشەخۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا لەڕێگەی بریكارەكانی خۆراك دابەشكراون كە پێكدێن لە برنج و زەیت و نیسك و لەتكە نۆك و دۆشاوی تەماتە و ئارد و شەكر، هاوكات ئەو چوار ماددە خۆراكییەی كە تایبەت بە مانگی ڕەمەزان زیادكرابوون تەنها هێلكەكە ماوە ئەوانی دیكەی هەمووی نێردراو دابەش كراوە.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ مانگی رەمەزان بۆ هەر ماڵێك پێنج كیلۆ ئاردی سفر و یەك كیلۆ مەعكەرۆنی و نیو كیلۆ نیشاستە و یەك تەبەق هێلكەی زیادكردووە ئەو چوار مادە خۆراكییە تەنها بۆ ئەم مانگە بووە و لەمانگەكانی داهاتوو ئەو چوارمادەیە نامێنێت و هاوشێوە ڕابردوو مادەخۆراكییە سەرەكییەكان دابەشدەكرێن.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









