نوێترین زانیاری لەبارەی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بودجە و مەترسییەكانی سەر بەشەبودجەی هەرێم

0
321
جەمال کۆچەر

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات لەم هەفتەیەدا حوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای بودجەی گشتی دەكرێت و هاوكات ئەگەر ڕێككەوتنی سیاسی نەكرێت ئەوا ئەستەمە بوتواندرێت بە ئاسانی پرۆژەیاساكە تێپەڕێندرێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێدەچێت پشكی كورد بەهۆی ناكۆكییەكانەوە لە بودجە كەمبكرێتەوە.

د.جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەگەری زۆرە لەم هەفتەیەدا یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسایی بودجە بكات، تا ئێستاش چەند گرفتێكی سەرەكی هەن كە پێویستیان بەچارەسەر بۆ ئەوەی بە ئاسانی پرۆژەیاساكە تێبەپەڕێندرێت، چونكە بەشێك لە لایەنەكان بە تایبەت (محەمەد حەلبوسی) و نزیكەكانی رەتیدەكەنەوە پرۆژە یاساكە بۆ سێ ساڵ بێت، هەروەها زۆری رێژەی كورتهێنانیش نیگەرانی دروستكردوە و داوا دەكرێت رێژەكەی كەمبرێتەوە، جگە لەوانەش نادادپەروەری لە دابەشكردنی بودجەی وەزارەتەكان و پارێزگاكاندا دەبینرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، پشكی كورد لە لەو پرۆژەیاسایە بەدەر نییە لە ئەگەری كەمكردنەوە و دەستكاریكردنی، چونكە لە ئەگەری ناڕەزایەتییەكان چاوەڕان دەكرێت بەشی كورد لە پرۆژە یاسای بودجە كەمبكرێتەوە، كە رەنگە  كەمتر بێت لە 12.6 بۆیە بۆ تێپەڕاندنی ئەو مەترسی و گرفتانەی ڕووبەڕووی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی بوونەت دەبێت لایەنەكان بە رێككەوتنی سیاسی لەسەر ناكۆكییەكان رێكبكەون.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی سێ‌ ساڵ لەڕووی یاساییەوە هیچ گرفتێكی نییە و لە یاسای ئیدارەی مالی ئاماژەی پێكراوە، بۆیە عێراق لە ئەمساڵدا دەیەوێت پرۆژە یاسای بودجەی ساڵەكانی 2023، 2024 و 2025 پێكەوە پەسەند بكات، كە قەبارەی پڕۆژە یاساكە تەنها بۆ ئەمساڵ بە 199 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this