“ئه‌گه‌ر پارتى سووربێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كورسى پێكهاته‌كان ته‌نیا له هه‌ولێر و دهۆك بێت لێیان قبوڵ ناكه‌ین”

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنى یه‌كێتى لە پەرلەمانی كوردستان | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN – عەلی حەمە سەعید
نوێنه‌رى یونامى پێشنيارى كردووه له‌كۆى 11 كورسى پێكهاته‌كان دوانیان له سلێمانى بن، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتییش له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، “چاوەڕێی بڕیاری پارتی دەكەین ئەگەر لەسەر داواكارییەكانیان سووربن ناتوانین لێیان قبوڵ بكه‌ین”.
زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان كه هاوكات ئه‌ندامى شاندى یه‌كێتیه بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ پارتى له‌سه‌ر بابه‌تى هه‌ڵبژاردن ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بە SNNی راگەیاند، “لەدوای كۆبوونەوەی هەفتەی رابردوومان لەگەڵ دەزگای هەڵبژاردنی پارتی بە چاودێری و ئامادەبوونی نوێنەری یۆنامی، لەدوای كۆبوونەوەكە یونامی پێشنیازی كردووە كە لە كۆی 11 كورسیی كۆتاكان دوو كورسییان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بن، بەجۆرێك كە یەكێك لە كورسییەكان بۆ كریستیان و یەكێكی دیكەشیان بۆ توركمانەكان بێت لە سنووری پارێزگای سلێمانی”.
له‌باره‌ى پێشنیارى حزبه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته زیاد جه‌بار ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، “ئێمە لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پێشنیازی خۆمان داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە كە داوامان كردووە لە كۆی 11 كورسیەكەی پێكهاتەكان چوار كورسییان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بن، هاوكات لە كۆبوونەوەكانی رابردووش‌دا بۆچوونی پێكهاتەكان وەرگیراوە، یونامیش پێشنیازەكەی ئاراستە كردووین و داوا دەكات دوو كورسیی پێكهاتەكان لە سلێمانی بن”.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ى دواین گۆڕانكارییه‌كان له هه‌ڵوێستى پارتى و یه‌كێتى ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، “لەدوای پێشنیازەكانی یونامی ئێستا چاوەڕوانین پارتیش پێشنیازی خۆی پێشكه‌ش بكات بۆ ئەوەی كۆببینەوە و لەبارەیەوە گفتوگۆ بكەین، بەڵام ئەگەر پارتی لەسەر قسەی خۆیان سوور بن و بیانەوێت هەر 11 كورسییەكەی پێكهاتەكان لە هەولێر و دهۆك بن، ئەوە نە یەكێتی و نە هیچ هێزێكی دیكەی سیاسی قبووڵی ناكات، بۆیە چاوەڕوانین بزانین پارتی پێشنیازی چییە و داوای چی دەكات بۆ ئەوەی ئێمەش بۆچوون و بڕیاری خۆمان بدەین”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









