وادەی کۆتایی هاتنی شەپۆلی باران و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ئاشکرا دەکرێت

باران
SNN-عەلی حەمە سەعید
شارەزایەكی بواری كەشناسی ئاماژە بەوەدەكات ئەو شەپۆلی باران بارینەی كە ماوەی دوو ڕۆژە ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە كاریگەرییەكەی تا ئەمڕۆ و سبەی بەردەوامی دەبێت و لە ڕۆژی شەممەوە كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە و پلەكانی گەرماش نزیكەی حەوت پلەبەرز دەبنەوە، جەختیش دەكاتەوە كە لەڕۆژانی جەژن باران بارین لە ئارادایە و لە مانگی داهاتووش شەپۆلی بەهێزی باران بارین ڕوودەدەن.
شاڵاوهیدایەت، شارەزا لەبواری كەشناسی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو شەپۆلی باران بارینەی كە لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ڕووی لەهەرێمی كوردستان كردبوو كاریگەرییەكەی ئەمڕۆ و سبەینێش بەردەوام دەبێت بەڵام باران بارین بەردەوام نابێت بەڵكوو ناوبەناو بەشێوەی تاوە باران لەهەندێك ناوچە باران دەبارێت و لەڕۆژی شەممە كاریگەرییەكەی نامێنێت و كەشوهەوا جێگیر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لە ڕۆژی شەممەوە دوای كۆتایی هاتنی كاریگەرییەكانی ئەم شەپۆلە باران بارینە و جێگیربوونی كەشوهەوا لەگەڵیشدا پلەكانی گەرما دەست بەرز بوونەوە دەكەن بەراورد بە ئێستا لە نێوان پێنج بۆ هەشت پلە بەرز دەبنەوە، بەڵام بەگشتی كەشوهەوا فێنك دەبێت و پلەكانی گەرما هێندە بەرز نابنەوە ببەنە هۆی بێزاری چونكە پلەكانی گەرما ناچنە سەروو 20 پلە، بەڵام لەهەفتەیكانی داهاتوودا جارێكی دیكە گۆڕانكاری بەسەركەشوهەوادا دێت.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، كەشوهەوای ڕۆژانی جەژن باراناوی دەبێت لەگەڵ ئەوەشدا هەر لەم مانگە و لەمانگی داهاتووش چەندین شەپۆلی دیكەی باران بارین ڕوودەدەن بەتایبەت لەمانگی داهاتوو چەند شەپۆلێكی دیكەی هاوشێوەی ئەم شەپۆلە باران بارینە بەهێزە ڕوو لە سنورەكانی هەرێمی كوردستان دەكات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









