“بەڕێوەبردنی حکومەت وەک مەسرور بارزانی بێت هەمووکەس دەتوانێت شەش هەرێم بەڕێوەببات”

شیرین یونس
عەلی حەمەسەعید-SNN
لەبەرامبەر ئەو سیاسەتەی سەرۆکی حکومەت گرتوویەتییە بەر بەرامبەر بە سلێمانی، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات ئەگەر بەڕێوەبردنی حکومەت وەک مەسروربارزانی بێت، هەموو تاکێکی ئەم هەرێمە دەتوانێت شەش هەرێم بەڕێوەببات.
شیرین یونس، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی یەکێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لەڕاستیدا ئێمە حکومەتمان نییە و ئەوەی هەیە دوو ئیدارەییەکی ڕونە، ئەوەش لە ئەنجامی ئەو سیاسەتەوە سەرچاوەی گرتووە کە سەرۆکی ئەم کابینەیەی حکومەت گرتوویەتییە بەر، بۆیە ئەوەی باس دەکرێت گوایە فەرمانی دەرکردووە بەدابینکردنی بڕە پارەیەک بۆ پرۆژەی سلێمانی جگە لەوەی فێڵ و چەواشەکارییە هیچی دیکە نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە هەرلەسەرەتای دەستبەکاربونی ئەو کابینە شکستخواردووە ئاگاداری ئەوەین و چەندین جار بەڕێگای جیاجیا سەرۆکی حکومەتمان ئاگادارکردۆتەوە کە واز لەو جۆرە سیاسەت و هەڵسوکەوتە نائیدارییانەی بهێنێت بەرامبەر بە سلێمانی بەڵام ئەو بەردەوامە و دواجاریش هەردەبێت خۆی باجی ئەو سیاسەتە هەڵەیەی خۆی بدات، چونکە هاووڵاتیان هۆشیارن و لە فێڵانەی سەرۆکی حکومە گەیشتوون.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی ئەوەشی خستەڕوو، کارەکانی سەرۆکی حکومەت هاوشێوەی ئەوپیاوەیە کە لەگوندێک دیوەخانێکی گەورەی دروست کردبوو میوانداریشی پێنەدەکرا ڕۆژێک هاوڕێیەکی لێی توڕەدەبێ و گوریس دەباو دیوەخانەکە دەپێوێ کابراش دەڵێ هاوڕێ ئەوەچی دەکەی خۆ تۆ دیوەخانت پێ دروست ناکرێت هاوڕێکەشی دەڵێت دیوەخان بەڕێوەبردن وەک تۆ بێ من دوو دیوەخانی ئاوا دروست دەکەم، بۆیە ئەگەر بەڕێوەبردنی ووڵاتیش وەک مەسرور بارزانی بێت ئەوا هەمووتاکێکی هەرێم دەتوانێ شەش هەرێم بەڕێوەببات.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









