زیاتر لە ملیۆنێك و 300 هەزار تەبەقە هێلكە بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات ئەو چوار مادەخۆراكییەی كە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقییەوە بۆ هاووڵاتیان دابینكرابوو سێ مادەیان دابەشكراون و تەنها هێلكە ماوە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشبكرێت، جەختیش دەكاتەوە كە هۆكاری دابەشنەكردنی هێلكە بەهۆی كەمی ئەو بڕە هێلكەوەیە كە دابینكراوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە لەدوای جەژن بەسەر هاووڵاتیانی هەرێم دابەشدەكرێت.
نەزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند: ئەو چوار مادە خۆراكییەی كە پێكدێن لە ئاردی سفر نیشاستە مەعكەرۆنی و هێلكە، تا ئێستا لە زۆربەی شاروشارۆچكەكان سێ لەو مادە خۆراكییانە دابەشكراوە، بەڵام تەنها هێلكە دابەشنەكراوە ئەوەش بەهۆی ئەوەی هێشتا لەوەزارەتی بازرگانی عێراقەوە هیچ بڕە هێلكەیەك ڕەوانەی كۆگاكانمان نەكراوە و بەگەیشتنیشی ڕاستەوخۆ دابەشی دەكەین بەسەر بریكارەكانی خۆراك.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەندەی بەدواداچوونمان كردووە هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی هێلكە بەسەر هاووڵاتیاندا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو بڕە هێلكەیەی دابینكرابوو بەشی هەموو هاووڵاتیانی نەكردووە و هێشتا هەندێك لە شارەكانی عێراقیش ماون هێلكەیان پێبدرێت، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەگەر لەدوای جەژنی ڕەمەزانیش بێت ئەو هێلكەیە هەر دەبێت دابەشبكرێت، چونكە ئەوە بڕیاری لەبارەوە دراوە و بودجەی بۆ تەرخانكراوە.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم جەختی لەوەشكردەوە، بۆ هەر خێزانێك تەبەقێك هێلكەی پێدەدرێت ئێمە لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە یەك ملیۆن و 300 هەزار خێزانمان هەیە و بۆ ئەوەندە تەبەقە هێلكەمان بۆ دێت و بەهاتنیشی ڕاستەوخۆ دابەشی دەكەین بەسەر هاووڵاتیاندا بێبەرامبەر.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









