خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان لەدادگای فیدراڵی سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم تۆماردەكەن

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لە ساڵێكدا 10 مانگ خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان لە زەرەردان تەنها دوو مانگ قازانج دەكەن بەڵام حكومەتی هەرێم گرفتمان بۆ دروستدەكات و ناهێڵێت بەرهەمەكانمان ڕەوانەی پارێزگاكانی عێراق بكەین، لەكاتێكدا هاوردەكردنی مریشكی بەستوو لە توركیاوە بەردەوامە بەڵام بەپێی یاساش قەدەغەیە، بۆیە بۆكۆتایی هێنان بەم گرفتە لەدادگای باڵای فیداڵی سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم تۆماردەكەین.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند: خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان ساڵانە ڕووبەڕووی زیانێکی زۆر دەبنەوە و حكومەتیش خۆی ناكات بەخاوەنی ئەو زیانانە تەنانەت ئێمە چەندین جار بە نوسراو بەرپرسانی حكومەتمان لە گرفتەكانمان ئاگاداركردووەتەوە بەڵام حكومەت پێكەنینی بە داواكارییەكانمان هاتووە و نەهاتووە بەدەممانەوە، لەكاتێكیشدا كە بەرهەمی مریشك پێدەگات و خاوەن كیڵگەكان خەریكە قازانج دەكەن حكومەت گرفتمان بۆ دروستدەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەساڵێكدا ئێمە 10 مانگ لە زەرداین تەنها دوو مانگ خاوەن كێڵگەكان قازانج دەكەن، حكومەتی هەرێم ڕێگری دەكات لەوەی مریشك ڕەوانەی پارێزگاكانی عێراق بكرێت، لە كاتێكدا بەرهەمی كیڵگە ناوخۆییەكان بەشی سێ هێندەی دانیشتووانی هەرێم دەكات، بەڵام تەنها لەبەر ئەوەی خاوەن كێڵگەكان بەردەوام لە زەرەردابن حكومەت هاوردەكردنی مریشكی بەستووی ئاسایی كردووەتەوە لەكاتێكدا بەگوێرەی یاسا قەدەغەكراوە.
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بۆ كۆتایی هێنان بەو دۆخە و دانانی سنورێك بۆ ئەو مامەڵەیەی كە حكومەتی هەرێم بەرامبەر بە خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان دەیكات، بەنیازی تۆماركردنی سكاڵاین لە دادگای باڵای فیدراڵی لەسەر حكومەتی هەرێم.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









