
هاوردهكردنى ئۆتۆمبێل له مهرزهكانى ههرێمهوه
SNN-عەلی حەمەسەعید
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات: ڕێكارەكانی تایبەت بە پێدانی ئۆتۆمبێل بە شێوەی قیست بە مامۆستایان كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و تائێستاش لە شاری هەولێر 35 مامۆستا ئۆتۆمبێلیان بەشێوەی قیست وەرگرتووە، جەختیش دەكاتەوە لەگەڵ كۆمپانیای تۆیۆتا و نیسان گفتوگۆمان كردووە بەڵام بەهۆی زۆری بڕی پارەكانیان پیناچێت بتوانین بگەینە ڕێككەوتن.
عەبدولواحید محەمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی زیاد لە مانگێكە لە شاری هەولێر و سلێمانی دەستكراوە بە پێدانی ئۆتۆمبێل بە شێوەی قیستی مانگانە بە مامۆستایان لەگەڵ كۆمپانیای (باجگر)، هاوكات هێشتا لە پاریزگای دهۆك ئەو پرۆسەیە دەستپێنەكردووە ئەوەش بەهۆی ئەوەی ئەو كۆمپانیایە لقی نییە لەو پارێزگایە كە مەرجی سەرەكی بە پێدانی ئۆتۆمبێل بە شێوەی قیست بەمامۆستایان ئەوەیە كە ئەو مامۆستایەی داوای ئۆتۆمبێلەكە دەكات دەبێت مووچەكەی خۆی لەسەروو یەك ملیۆن دینارەوە بێت و دوو كەفیلیش بهێنێت كە مووچەی هەردوكیان لەسەرو یەك ملیۆن و 600 هەزار دینارەوە بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەو ماوەیەی دەستكراوە بە پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست تەنها لە شاری هەولێر 35 مامۆستا ئەو ئۆتۆمبێلانەیان وەرگرتووە و لە پاریزگای سلێمانیش زانیاری تەواومان نییە بەڵام ژمارەیەكی كەمتر لەهەولێر وەریان گرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئەو مامۆستایەی داوای ئۆتۆمبێلەكە دەكات ئەندامی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بێت و یەكێتی مامۆستایانیش پشتگیری بۆ بكات.
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ئۆتۆمبیلانەی كە دەدرێنە مامۆستایان لە جۆری ( جیلین) كە دوو جۆر مۆدیل لە خۆدەگرێت مۆدیلی 2021 و مۆدیلی 2023 هاوكات بەشێوەی قیستی مانگانە دەبێت و قیستەكانیش بەگوێرەی جۆر و مۆدێلی ئۆتۆمبیلەكە دەگۆڕێت، بەڵام بە گشتی لەڕووی نرخەوە بە نزیكەی هەزار دۆلار جیاوازی دەبێت لەگەڵ ئەو نرخانەی كە بەهاووڵاتی ئاسایی دەدرێت لە هەمان ئەو كۆمپانیایانە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
17كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








