” هەنگاوەكانی ناساندنی هەڵەبجە وەك 19 هەمین پارێزگای عێراق لەكۆتایدایە”

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات دوای ئەنجامدانی خوێندنەوە بۆ پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە هەنگاوەكانی ناساندنی هەڵەبجە وەك 19 هەمین پارێزگای عێراق لەكۆتایدایە و ئێستا تەنها قۆناغی دەنگدانی ماوە و ئەو قۆناغەش تێدەڕێت.
كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕایگەیاند: لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای هێنانە كایەی پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامدراو تەواو بووە و لیژنەی هەرێمەكان و لیژنەی یاسایی ڕاپۆرتی خۆیان لەسەر پڕۆژە یاساكە خوێندەوە و بەشێك لە پەرلەمانتاران گفتوگۆیان لەسەر پرۆژەیاساكە كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەنگدان بۆ پڕۆژە یاساكە یان دەكەوێتە پێش پشووی وەرزی یاسادانان، كە لە كۆتایی ئەم مانگەوە دەستپێدەكات، یان دەكەوێتە دوای پشووەكە، چونكە پێش پشووەكە ئەولەویەت دەدرێت بە پڕۆژە یاسای بودجە، هاوكات لەبەر پەسەند كردنی بودجە، هەموو جۆرە مۆڵەت و گەشتێك بۆ پەرلەمانتاران ڕاگیراوە ئەوەش لەپێناو ئەوەی لەماوەی ئەم مانگەدا پەرلەمان بتوانرێت پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 پەسەند بکرێت.
ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراقی ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی پرۆژەیاسای بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە لەدوای خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاساكە و پەسەندكردنی لەپەرلەمان، ئەوكات هەڵەبجە دەبێت 19 هەمین پارێزگای عێراق و هاوكات بەپشت بەستن بە بەندی یەكەم لە مادەی 61ی دەستووری عێراق، دەبێت ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی عێراق سنوور و یەكە ئیدارییەكانی پارێزگاكە دیاریی بكات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









