قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسول: نامانەوێت بەهۆی دواکەوتنی هەڵبژاردنەوە ناوبانگی هەرێم لەکەداربێت

SNN-
قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسول، لە هەولێر لەگەڵ نوێنەرانی ژمارەیەک لە کونسوڵخانەکانی ئەوروپا و نوێنەری یەکێتی ئەوروپا بە سەرپەرشتی رۆزی کەیف کونسوڵی گشتی بەریتانیا کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەیی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی بۆ هەر دەستپێشخەرییەک راگەیاند بۆ رێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە زووترین کاتدا.
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئایاری 2023 بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسول هەڵوێستی یەکێتیان سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن روونکردەوە و رایانگەیاند، یەکێتی لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردندایە لە نزیکترین کاتدا، بەڵام داواکارییمان ئەوەیە کە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەر و گشتگیر بێت.
جەختیشیان کردەوە، لەماوەی رابردوودا هەرێمی کوردستان لە چەندین بواری وەک پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین و ئازادی کاری رۆژنامەگەرییەوە رووبەڕووی رەخنە بووەتەوە و نامانەوێت بەهۆی دواخستنی هەڵبژاردنیشەوە رووبەڕووی رەخنەی دۆستانمان ببینەوە و ناوبانگی هەرێم لەوە زیاتر لەکەدار ببێت.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکانی رابردوودا لەسەر زۆربەی خاڵەکان رێککەوتن کراوە و تەنها خاڵی ناکۆکی پرسی کورسی کۆتای پێکهاتەکانە. لەلای خۆشیەوە، دەرباز کۆسرەت رەسول روونیکردەوە دیاریکردنی کورسی کۆتا بۆ پێکهاتەکان هەر لەسەرەتاوە لەسەر داوای سەرۆک مام جەلال و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو و تەنانەت زیادکردنی ژمارەی کورسییەکانیش بۆ ١١ کورسی هەر لەسەر پێشنیاری یەکێتی بووە. هەربۆیە یەکێتی چ لە رابردوو و چ لە ئێستادا زیاتر لە هەر لایەنێکی دیکە خۆی بە داکۆکیکاری مافی پێكهاتەکانی کوردستان دەزانێت.
راشیانگەیاند، تەنها داوای یەکێتی ئەوەیە رێوشوێنێک دیاری بکرێت کە کورسی کۆتاکان بۆ نوێنەرایەتیکردنی راستەقینەی پێکهاتەکان بێت، نەک بۆ نوێنەرایەتیکردنی حیزبە سیاسییەکان. وتیشیان داواکارییەکەی ئێمە هەم لۆژیکییە و ئەوەندەش قورس نییە کە نەتوانرێت جێبەجێ بکرێت و پێویستیشە ئەمە داواکاری هەموو لایەنەکان بێت.
لە کۆبوونەوەکەدا شاندی نوێنەرانی کونسوڵخانەکان نیگەرانی خۆیان دەربڕی کە بەهۆی دواکەوتنی هەڵبژاردنەوە ناوبانگی هەرێم لەکەداربێت و دامەزراوەکانیش شەرعییەتیان نەمێنێت، لەم چوارچێوەیەشدا داوایانکرد هەرچی زووە رێککەوتن بکرێت.
قوباد تاڵەبانی وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ داواکارییەکان رایگەیاند، پێشوازی لە هەرجۆرە دەستپێشخەرییەک دەکەن و ئامادەن لە هەر کاتێکدا کە دۆستان و هاوپەیمانەکانمان دەستنیشانی دەکەن رێککەوتن بکەن، چونکە داواکارییەکانی ئێمە تەنها بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردە و ئازاد و دادپەروەرە کە خەڵکی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە هەست بکەن پەرلەمانی داهاتوو نوێنەرایەتی راستەقینەی ئیرادەی ئەوان دەکات.
شاندی نوێنەرانی کونسوڵخانەکان بریتی بوون لە جێگری کونسوڵی فەڕەنسا، نوێنەری کونسوڵخانەی هۆڵندا، کونسوڵی کۆماری چیک و نوێنەری یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان کە لەلایەن رۆزی کەیڤ کونسوڵی گشتیی بریتانیاوە سەرپەرشتی دەکرا.






نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









