کەشناسی: تاوەباران و بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

0
488

SNN-

کەشنایس هەرێمی کوردستان کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەگەری تاوەباران و بروسکەی کورتخایەن هەیە هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز خۆل هەیە لەناوچە کانی باشوور و ناوەراستی عێراق.

ئەمڕۆ دو شەممە 8– 5 – 2023، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و ساماڵ دەبیت , لەگەل ئەگەری تاوە باران و بروسکەی لابەلای کەم لە ناوچەکانی باشووری خۆرئاوای هەرێم و پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبێتەوە بە 1 تــا 3 پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

هەروەها سبەینێ سێشەممە 9– 5 – 2023، لەئەنجامی نزمەپەستانێکی باشووری عێراق بۆ سەر ناوچە کە بە گشتی ئاسمانی هەرێم هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت وە ئەگەری تاوە باران و بروسکە ی کورت خایەن هەیە زیاتر لەناوچە شاخاوویەکاندا , هەروەها ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز خۆل هەیە لەناوچە کانی باشوور و ناوەراستی عێراق.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 29 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 28 پلەى سیلیزى
دهۆک : 30 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 34 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 31 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 30 پلەى سیلیزى
سۆران : 24 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 38 پلەى سیلیزى

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this