
ئۆتۆمبێلی چێری
SNN
هاوژین عوسمان سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لە لێدوانێکی میدیایدا رایگەیاند: “ئەمڕۆ لەگەڵ کۆمپانیایەک لێکتێگەیشتن واژوو دەکەین تاوەکو ئۆتۆمبێل بە قیست بدرێت بە کارمەندانی تەندروستی، لێکتێگەیشتنەکە بە جۆرێکە سود ناچێتە سەر قیستی ئەو ئۆتۆمبێلەی بە کارمەندانی تەندروستی دەدرێت.”
ئەوەشی خستەڕوو، تاوەکو ساڵێک خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێلەکە لەسەر کۆمپانیاکە دەبێت و پارەی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەش لە ئەستۆی کۆمپانیاکە دەبێت، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری چێرییە و کارمەندانی تەندروستی دەتوانن راستەوخۆ پاش واژوو کردنی لێکتێگەیشتنەکە لەو قیستە سودمەند بن.
وتیشی، “سەرجەم کارمەندانی تەندروستی بە تەندروستکاران و کارگێری نەخۆشخانەکانیشەوە دەتوانن لەم قیستە سودمەند بن و بۆ وەرگرتنی قیستەکە بانک نابێتە بە نێوەندگیر، ئۆتۆمبێلەکە پێویستی کەفالەت یان تاپۆی خانوونییە”
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









