پۆلیسی سلێمانی لەبارەی چوونی هێزێک بۆ نێو زانکۆی سلێمانی روونکردنەوە دەدات

0
377

SNN-

پۆلیسی سلێمانی رەتیدەکاتەوە کە هیچ هێزێک بە ناوی (هێزە رەشەکەوە) نەچووەتە نێو زانکۆکە تەنها ئەفسەرێكمان بەناوی ( نەقیب هاوژین ) میوان بووە لەزانكۆی سلێمانی و بانگهێشتكراوە بۆ ئاهەنگی دەرچونی خوێندكاران و هێرشیانكردۆتەسەری و دواتریش ڕێكارە یاساییەكان گیراونەتەبەر.

پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی لەچەند پەیجێک لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان كە نازانرێت سەر بە چ كەس و لایەنێكن و بە چ مەبەستێک كاردەكەن، هەواڵێكی ناڕاستیان بڵاوكردۆتەوە كە گوایە لەناو زانكۆی سلێمانیدا شەڕو ئاڵۆزیی دروستبوەو ھێزی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی (هێزە ڕەشەكە) چونەتە ناو زانكۆ، لێرەوە بەهەموو لایەكی ڕادەگەیەنین كە هێزە ڕەشەكە نەچووەتە ناو زانكۆو هیچ شوێنێكی تر، بەڵكو تەنها ئەفسەرێكمان بەناوی ( نەقیب هاوژین) میوان بووە لەزانكۆی سلێمانی و بانگهێشتكراوە بۆ ئاهەنگی دەرچونی خوێندكاران و هێرشیانكردۆتەسەری و دواتریش ڕێكارە یاساییەكان گیراونەتەبەر.

پۆلیسی سلێمانی داوا لەپەیج و كەناڵەكانی ڕاگەیاندن دەكات لەکاتی هەر ڕوداوێكدا بگەڕێنەوە بۆ پەیجی ڕەسمی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و وتەبێژی ڕەسمی بەڕێوەبەرایەتیمان و هەر هەواڵێكیش بەناوی سەرچاوەو زانیارییەوە بڵاوبكرێتەوە ئێمە ڕەتیدەكەینەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this