بۆ نەهێشتنی فشار لەسەر نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی پلانێكی نوێ جێبەجێدەكرێت

نەخۆشخانەی جهمال ئهحمهد ڕهشیدى منداڵان لە سلێمانی | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بۆ نەهێشتنی ئەو فشارەی لەسەر نەخۆشخانەکەمان دروستبووە بەهۆی زۆری تووشبوون بە نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک بڕیارمانداوە كە ئەو منداڵانەی كە لەدەرەوەی سلێمانی دەهێندرێن دوای دیاریكردنی نەخۆشیەكە و جێگیربوونی باری تەندروستی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شارەكانی خۆیانیان دەكەینەوە.
د. پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ڕۆژانە حاڵەتەكانی توشبوون بە نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك روو لە زیاد بوون دەكات و بەلایەنی كەم ڕۆژانە نزیكەی 10 منداڵ تووش دەبن، بەشیكی زۆری ئەو منداڵانەش لەدەرەوەی سلێمانی دەهێندرێنە نەخۆشخانەكەمان ئەمەش بارگرانی و فشارێكی زۆری لەسەر دروستكردووین بەهۆی كەمی كارمەند و نەمانی دەرمانەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەوەی ئەو فشارە زۆرەی لەسەر نەخۆشخانەكەمان دروست بووە كەمی بكەینەوە، بڕیارمانداوە كە ئەو منداڵانەی لەدەرەوەی سلێمانی دەهێندرێنە نەخۆشخانەكەمان دوای ئەوەی كە جۆری نەخۆشییەكەمان دیاریكرد و چارەسەری پێویستمان پێدان تا جێگیر بوونی باری تەندروستیان، دەیاننێرینەوە بۆ ئەو نەخۆشخانە و مڵەبنەدە تەندروستیانەی كە لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان هەیە بە نمونە منداڵانی سەیدسادق دەننێرینەوە بۆ نەخۆشخانەكانی ئەو قەزایە و شوێنەكانی دیكەش بەهەمان شێوە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، چەندین جارە داوامان كردووە كە پزیشك و كارمەند و دەرمانی زیاتر بۆ نەخۆشخانەكەمان دابینبكرێت بەهۆی زۆربوونی حالەتەكانی توشبوون بە نەخۆشی هەوكردنی پەردەی مێشك لە منداڵاندا، بەڵام وەك پێویست وەڵامی داواكارییەكانمان نەدراوەتەوە بۆیە بەناچاری ئەو پلانە جێبەجێدەكەین بۆ ئەوەی فشارەكە بەتەنها لەسەر نەخۆشخانەكەی ئێمە نەبێت
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









