چەند سیناریۆیەك لەسەردابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان بڕیاری لێدەدرێت

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
تا ئێستا دیار نییە بەغدا كەی بڕی 400 ملیار دینارەكە ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات، وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستانیش بڕی پارەی پێویستی لەبەردەست نییە بۆ دابەشكردنی مووچە، لە كۆبوونەوەی ئەم چوار شەممەیەی ئەنجومەنی وەزیرانیش چەند سیناریۆیك لەبارەی دابەشكردنی مووچە بڕیاری لێوەدەدرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بەرپرسانی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی نیسانی ئامادە كردووە و هاوشێوەی ئەو لیستانەیە كە لە مانگەكانی پێشوو بلاویكردوونەتەوە بەڵام هیچ وادەیەكی دیارینەكردووە لەسەر وادەی دابەشكردن و هەروەها وادەی كۆتایی هاتنی مووچەی مانگی نیسان ئەوەش بەهۆی ئەوەی هێشتا بڕی پارەی پێویست لەبەردەست وەزارەتی دارایدا نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی چوار شەممە كە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانە چەند سیناریۆیەك لەبارەی دابەشكردنی مووچە دەخرێنە ڕوو بەجۆرێك بەئەو پارەیەی ئێستا لەبەردەستی وەزارەتی دارایدا یەو نزیكەی 500 ملیار دینارە بڕیارە دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچەی چەند وەزارەتێك تا ئەوكاتەی بەغدا 400 ملیارەكە دەنێرێت و پاشان مووچەی وەزارەتەكانی دیكە دابەشبكرێت، سیناریۆیەكی دیكە ئەوەیە كە جارێ لیستی مووچە بلاو نەكرێتەوە تا ئەوكاتەی پارەی پێویست دێتە وەزارەتی دارایی و دلنیا دەبێتەوە لەوەی گرفت بۆ دابەشكردنی مووچە دروست نابێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، لە كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر یەكێك لەو سیناریۆیانە بڕیار دەدرێت چونكە ناكرێت لەوەزیاتر مووچەی فەرمانبەران دوا بكەوێت بەهەر دواكەوتنێكیش بارگرانی زیاتر لەسەر وەزارەتی دارایی دروست دەبێت چونكە دەبێت لەمانگی داهاتوو قەرەبووی ئەو دواكەوتنە بكاتەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









