تورکيا داواکاری عێراقی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم رەتکردەوە

بۆری نەوتی
SNN
ئاژانسی بلومبێرگ لە زاری بەرپرسێکی تورکياوە رايگەياندووە: ئەنقەرە داواكاری عێراقی بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستان رەتكردووەتەوە.
ئاژانسەکە باسی لەوەشکردووە: توركیا دەیەوێت لەبارەی قەرەبووی هەناردەی نەوت دانوستان بكات, پێش كردنەوەی هێڵی بۆری و بەندەرەكەی بە رووی نەوتی عێراقیدا.
هاوکات بەرپرسێكی عێراقی رايگەياندووە: ئەنقەرە بە بەغدادیوتووە, كاری چاككردنەوەی بەندەرەكە كە بەهۆی بومەلەرزەكەوە زیانی بەركەوتووە, تا ئێستا بەردەوامە.
هاوکات، وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە: دەیەوێت هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێی بەندەری جەیهانەوە دەستپێبكاتەوە, بەڵام چاوەڕێی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی توركیایە.
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراقيش جەختدەکاتەوە: لایەنی عێراقی سەرجەم رێوشوێنەكانی پەیوەست بە پرۆسەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی تەواوكردووەو ئەوەش بەتوركیا راگەیەندراوەو چاوەرێی وەڵامین.
عێراق ئامادەیە (485)هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە هەناردەبكات, لەنێویانیدا (400)هەزار بەرمیلی لە كوردستان و نزیكەی (75_85)هەزاریشی لەكێڵگەكانی كەركوكەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









