نوێترین زانیاری لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و كۆتایی وەرزی دابارین لەمساڵدا

بارانبارین له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات پلەكانی گەرما لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە نزیمدا دەمێننەوە و بەڵام لە كۆتایی ئەم مانگەدا كۆتایی بە وەزری دابارین دێت و لە ڕۆژانی داهاتووش پلەكانی گەرما ڕوو بەرزبوونەوەی زیاتر دەكەن، لەگەڵ ئەوەشدا بڕی گشتی باران بارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو 300 ملم باران زیاتر باریوە.
ئاسۆ كەمال، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند: بۆ ڕۆژانی داھاتوو پلەكانی گەرما بە شێوەی پلە پلە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات، بەڵام ھەر نزیكە لە ئاستی تێكڕاییەكان، واتە بەشێوەیەكی بەرچاو پلەكانی گەرما بەرز نابێتەوە كە ھەست بە گەرمییەكی زۆر بكرێت، هاوكات ئەم بایەی كە ئێستا ڕووی لە سلێمانی كردووە، خێراییەكەی 30 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا لە كاتەكانی ئێوارەشدا خێراییەكەی كەمتردەبێتەوە بەڵام بۆ رۆژی چوارشەمەش ئەگەری هەیە لە كاتەكانی نیوەڕۆوە چالاك ببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا پلەكانی گەرما نزمە بەراورد بە تێكڕاییەكانی كە نزمترین پلەی گەرمی ئەمڕۆ 17 پلەیە و بەرزترین پلەش 28 پلەیە، كە بۆ مانگی ئایار ئەم پلەیە نزمە بەراورد بە مانگی ئایاری ساڵی پار، ئەوەش بەهۆی كاریگەری ئەو بارستە هەوا ساردەی كە ئێستا لەسەر ناوچەكە هەیە، هاوكات ئەمڕۆ و سبەی كەشوهەوا بە جێگیری دەمێنتەوە، پلەكانی گەرما بەزربوونەوەی كەم بەخۆیەوە دەبینێت.
بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، كەشوهەوا بەردەوامە لە گۆڕانكاری ئەگەری شەپۆلی باران لە كۆتای هەفتە و سەرەتا هەفتەی داهاتوو هەیە، بەڵام ئەمە جێگیر نییە، ئەگەری گۆڕانی زۆرە، لەگەڵ ئەوەشدا كۆتایی ئەم مانگە بە گشتی لە هەرێمی كوردستان وەرزی دابارین كۆتایی دێت، ساڵی ڕابردووش لە سەنتەری شاری سلێمانی تا ئەم كاتە 433 میلیمەتر باران باریوە، بەڵام ئەمساڵ تا ئێستا 733 میلیمەتر باران باریوە.
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









