
SNN-
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی تەنها یەک هەفتەی بۆ پاککردنەوەی تانکی سەربانی دوکانی خواردن و خواردنەوەکان داناوە و دەشڵێت، سەردانی هەر شوێنێک بکەین تانکیەکەی خاوێن نەکردبێتەوە دەستبەجێ دادەخرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی پاککردنەوەی تانکی سەربانی ساردەمەنی، شیرینی، چێشتخانە و چایخانە و هەمو ئەوشوێنانە خواردن و خواردەمەنی بەرهەم دەهێنن لیژنە هاوبەشەکان دەستیان بە هەڵمەتێکی گەورە کردوە و سەردانی هەموشوێنەکان دەکەن.
وتیشی، تانکی سەربانی بەشێک لە شوێنەکان ژەنگی کردوە بۆیە پێویستی بەگۆڕین هەیە، چونکە بهپێی رێنماییه تهندروستییهكان، ژهنگ یهكێكه لهو مادانهی كه لەش توانای شیكردنهوهی نییه، بۆیه لهناوگهده و لهشدا دهنیشێت و مرۆڤ توشی نهخۆشییه مهترسیدارهكان و شێرپهنجه دهكات.
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم خاوەن خواردن و خواردنەوەکان دەکات لە ماوەی یەک هەفتەدا تانکییەکانیان خاوێن بکەنەوە، لەدوای هەفتەیەک و لەکاتی سەردانی لیژنەکان هەرشوێنێک پابەند نەبوبێت دەستبەجێ دادەخرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









