بەنوسراوی د.بڕیاڕ رەشید بڕیارێكی گرنگ لەبارەی سەنتەرەكانی نەخۆشی شێرپەنجەوە دەدرێت

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات بەنوسراوێكی فەرمی ئێمەو لەسەر پێشنیاری سەنتەری ژیانەوەی تایبەت بە تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە، ئەنجومەنی باڵای بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە لە عێراق و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، هەرێمی كوردستان دەخەنە نێو بەرنامەی پاڵپشتیەكانیان ئەوەش بڕیارێكی گرنگە بۆ خزمەتكردنی كەرتی تەندروستی.
د.بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: لەسەر پێشنیاری سەنتەری ژیانەوە بە نوسراوێكی فەرمی داوامان كرد نوێنەری سەنتەرە تایبمەتمەندەكانی تەندروستی هەرێم لە ئەنجوومەنـی باڵای بەڕەنگاربونەوەی شێرپەنجە هەبێت و بخرێتە نێو پرۆگرامی پاڵپشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەسوپاسەوە وەزیری تەندروستی حكومەتی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەم داواكارییەمان، بۆ ئەو مەبەستەش بەپێ بەرنـامەی كارەكانی ئەنجوومەنەكە لە داهاتوویەكی نزیك ڕێكخەری سەنتەرە تایبمەتمەندەكانی بواری شێرپەنجە لە تەندروستی هەرێم بۆ ئەنجوومەنی باڵای بەڕەنگاربوونەوەی شێرپەنجـە زیاددەكرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەمە یەكێكە لەو هەنگاوە گرنگـانە كە سودێكی زۆر بەنەخۆشخانە و سەنتەرە شێرپەنجەیەكان دەگەیەنێت بەتایبەت لە پرسی ناردنە دەروەی پزیشكان وكارمەندان لەپێناو بەرزكردنەوەی تواناكـانیان و پاڵپشتی كردنی كاری سەنتەر ونەخۆشخانە تایبەتمەندەكانی بواری شێرپەنجـە، هەروەها پاڵپشتی كردنی نەخۆشانی شێپەنجە لە وەرگرتنی چارەسەرەكان و دابینكردنی ئامێری پێویست.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
21كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
23كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









