
لۆگۆى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
فراكسیۆنى یهكێتی له پهرلهمانى كوردستان راگهیهنراوێكى بڵاوكردهوه و رایگهیاند، جارێکی تر پارتی نوێنەری بەناو پێکھاتەکانی لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەکارھێناوە بۆ واژۆکردن لەسەر بابەتێکی ناپەیرەوی.
له راگهیهنراوهكهدا كه ئهمڕۆ یهكشهممه 21ى ئایار، بڵاوكراوهتهوه هاتووه، “بەداخەوە جارێکی تر پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەکارھێنانی نوێنەری بەناو پێکھاتەکان، لە ھەنگاوێکی تاک لایەنەی نایاسایی ، بڕگەیەک بۆ بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی 22ى ئایار زیاد دەکەن، ئەویش کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسییه”.
دهقى راگهیهنراوهكه
راگەیەنراوی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان
بەداخەوە جارێکی تر پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەکارھێنانی نوێنەری بەناو پێکھاتەکان، لە ھەنگاوێکی تاک لایەنەی نایاسایی ، بڕگەیەک بۆ بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی 22ى ئایار، زیاد دەکەن، ئەویش کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردن و راپرسیە ،.
بۆ ڕای گشتی رایدەگەیەنین ئەم ھەنگاوە تەواو ناپەیرەویە و پێچەوانەی ماددەی (48)ی بڕگەی (4)لە پەیرەوی ناخۆی پەرلەمانی کوردستانە ، لەبەر ئەوەی (24)کاتژمێر تەواو بەر لە دانیشتنی پەرلەمان رانەگەیەنراوە ، ھاوکات پێچەوانەی رێکەوتنی سیاسی نێوان ھێزە سیاسیەکان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانە کە پرسی ھەمواری یاسای ھەلبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن دوو پرسی نیشتمانین دەبێت دوای رێکەوتن و سازانی ھێزە سیاسیەکان ھاوتەریب بەیەکەوە بخرێنە بەرنامەی کار و کاریان لەسەر بکرێت ، کەچی جارێکی تر پارتی نوێنەری بەناو پێکھاتەکانی لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەکارھێناوە بۆ واژۆکردن لەسەر بابەتێکی ناپەیرەوی ، ئەمەش ھەنگاوێکە بە ئاراستەی قوڵکردنەوەی ململانێ سیاسی ،دواجار ئەنجامدانی ئەم کارە بەشێوەی تاکرەوی وێرای ئەوەی سەرپێچی تەواوی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانە ، لەھەمان کاتدا دەبێتە ھۆی تێکدانی بنەمای سازانی نیشتیمانی ، بۆیە ئێمە لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەتەواوی ئەم ھەنگاوە نا یاسایی و ناپەیرەویە رەتدەکەینەوە ، ئۆباڵی لێکەوتەکانی دەخەینە ئەستۆی ئەنجامدەرانی.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









