” دەركەوت خەمی یەكێتی لە چیدایە و پارتیش چۆنی بوێت پێكهاتەكان لەبەرژەوەندی خۆی بەكاردەهێنێت”

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنى یهكێتى لە پەرلەمانی كوردستان | فۆتۆ: پهرلهمانى كوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، هەوڵەكانی پارتی بۆ تێكدانی ئەو لێكنزیكبوونەوەیەی هاتبووە ئاراوە و بەبێ گەڕانەوە بۆ ئەو ڕێككەوتنەی كە لەبارەی پرسە نشتیمانییەكانەوە كراوە نیشاندەری ئەوەن كە هەڵبژاردن زیاتر دوابخەن، هاوكات بۆ هەموو لایەك ڕوون بووەوە كە پارتی لە چ كاتێك و چۆنی بوێت بەناو نوێنەری پێكهاتەكان لەبەرژەوەندی خۆی بەكاردەهێنێت.
زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNN-ی ڕاگەیاند: ئەوەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان خەمی بووە و چەندین جار بە پێكهاتەكانمان وتووە كە پێویستە نوێنەری ڕاستەقینەی خۆتانتان هەبێت ئەمڕۆ دەركەوت كە بەڕاستی پێكهاتەكان خاوەنی نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان نین، بەڵكو پارتی لە هەركات و بۆ هەر مەبەستێكی تایبەتی بیەوێت بەكاریاندەهینێت وەك ئەوەی ئەمڕۆ بەناوی دەستەی سەرۆكایەتی هەرێمەوە بانگەشەی دانیشتنێكیان كردووە كە لایەنەكان لەسەری ڕێكنەكەوتوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەو كارەی فراكسیۆنی پارتی بە بێ گەڕانەوە بۆ سەرۆكی پەرلەمان و فراكسیۆنی یەكێتی بەڕوونی پێشێلی ئەو ڕێككەوتنەی كرد كە لەنێوان یەكێتی و پارتی كراوە هەر پرسێك ڕەهەندی نیشتمانی هەبوو بە ڕێككەوتن و لێكتێگەیشتن بڕیاری لەبارەوە بدرێت، بەڵام ئەمڕۆ پارتی تاكلایەنە بڕیاریداو ئەو ڕێككەوتنەی پێشێلكرد.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەم هەوڵەی پارتی بە ئاڕاستەی ئەوەیە كە هەڵبژاردن گرفتی بۆ دروست ببێت و لەكاتی خۆیدا ئەنجام نەدرێت و زیاتر دوابكەوێت لەكاتێكدا ئێمە لەسەرجەم كۆبوونەوەكاندا جەختمان لەوەكردووەتەوە لەگەڵ ئەوەداین بە زوترین كات هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، بەڵام بەمەرجێك هەمواری یاسای هەڵبژاردن و بابەتی كورسی پێكهاتەكان و ئەنجومەنی كۆمیسیاران بە یەك پاكێج ڕێككەوتنیان لەبارەوە بكرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









