
ههڵمهتى چاندنى یهك ملیۆن نهمان له ئاخجهلهر | فۆتۆ: SNN
SNN
هەڵمەتی ڕواندنی یەک ملیۆن نەمام ناحیەی ئاغجەلەری گرتەوە و لەو چوارچێوەیەدا و لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵمەتی نیشتمانی سەوزکردنی کوردستان بەردەوامە.
ئهمڕۆ چوارشەممە 24ى ئایار، دوای تەواوکردنی کاروبارەکانی دانانی سیاجی پێویست بۆ پڕۆژەکە لەپێناو پاراستنی نەمامەکان و دارستانەکە لەهەر زیادەڕەوییەک، هەڵمەتی ڕواندنی نەمام لەنێو پرۆژەی دارستانی ئاغجەلەر سەربە بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی بەڕێوەچوو.
لەمیانی بەشداریکردنی لە هەڵمەتەکەدا، رەمک رەمەزان، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بەناوی ئیدارەی ناوچەکەوە دەستخۆشی لەو هەنگاوەی سەرۆک بافڵ کرد و بەهەوڵێکی گرنگی زانی بۆ سەوزکردنەوەی ناحیەکە لەپێناو فەراهەمکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ دانیشتوانی ناوچەکە بەتایبەت کەلەسەردەمی رژێمی لەناوچوودا رووبەڕووی نەهامەتییەکی زۆر بوونەوە و ئەم هەنگاوەش یەکێکە لەو خزمەتانەی کە پێشکەشی هاوڵاتیانمان دەکرێت.
هاوكات ئارام حازم، لێپرسراوی هۆبەی دارستان و پاوانی چەمچەماڵ رایگەیاند، “هەڵمەتەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دارستانی ئاغجەلەری دووبارە ژیاندەوە بەتایبەت کە زیاتر لە دە ساڵە کاری تێدا نەکراوە”, وتیشی: “بەدروستکردنی پەڵەی دەستکرد و چاندنی ئەو جۆرە نەمامانەی لەگەڵ ژینگەی ناوچەکەدا دەگونجێت زامنی سەرکەوتنی هەوڵەکانمان کردووە بۆ سەوزکردنی”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









