
SNN
بەوتەی شارەزایەکی کەشناسی تاوەباران و هەورەبروسکە چەند ناوچەیەکی شاخاوی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئاراس جهبار، شارهزای كهشوههوا رایگهیاند: “سبەی سێشەممە 30/5/2023، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، ساماڵ پەڵەھەور ئەبێت، بەھۆی بەردەوامی باری ناسەقامگیری بەرگەھەوا، لە ھەندێك ناوچەی سنووری پارێزگای سلێمانی و دھۆک و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی راپەرین لە نێوان کاتەکانی ئێوارە و شەو، ئەگەری تاوەبارانی کورتخایهن و چالاکبوونی ھەورەبرووسکە ئەبێت”.
باسی لەوەسکردووە: “پلەی گەرما جێگیر دهبێت، ھەندێك ناوچەش بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت، خێرایی با، بهشێوهیهكی مامناوەند چالاک ئەبێت له نێوان 10 – 25کم/ك، ئاڕاستەی با ناجێگیر دەبێت”.
بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بهم شێوهی خوارهوهیه:-
ھەولێر 35
سلێمانی 32
دھۆک 32
ھەڵەبجە 34
کەرکوک 36
گەرمیان 39
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









