دڵنيای دەدرێت لە مووچەی فەرمانبەران

0
2160

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات: پەسەندكردنی بودجە كێشەی دابەشكردنی مووچە لە هەرێم چارەسەر دەكات و مانگانە پارەی پێویست بۆ مووچە دەگاتە هەرێم.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لە هەفتەی ڕابردووەوە دوای ئەوەی لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراقی بڵاوكرایەوە یاسای بودجەی گشتی عیراق هەموو قۆناغەكانی تێپەڕاندووە و تەنها دەركردنی رێنمایی و جێبەجێكردنی ماوە لە رۆژی 2023/1/1 وە، هەموو ئەو خەرجی و ئیلتیزاماتانەی هەیە لەو رۆژەوە حساب دەبێت، هاوكات ئەم پڕۆژەیاسایە گەورەترین پڕۆژەیاسایە لە مێژووی عیراقدا كە قەبارەكەی 199 ترلیۆن دینارە و بۆ ماوەی سێ ساڵە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پارانەی لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا خەرج كراون، وەك مووچە و بودجەی بەگەڕخستنی دام و دەزگاكان و وەزارەتەكان، دەخرێنە چوارچێوەی بودجەی ساڵی 2023 وە، ئەو پارانەشی تەرخانكراون بۆ بواری وەبەرهێنان، دەبێت بەخێرایی لە رێگای لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە بخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە، هەروەها لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا بۆ یەكەمینجارە پشكی هەرێم بە تەواوی لەناو بودجەی حكومەتی فیدراڵی عیراقدا دەستنیشان بكرێت و سەرجەم پڕۆسەی نەوتی هەرێم ئاوێتەی هەناردەی نەوتی عیراق بكرێت، لە كاتێكدا پشكی هەرێم لە رۆژی 2023/3/25 وە كە هەناردەی نەوتی راگیراوە، سەرجەم شایستەكانی هەرێم دەكەوێتە ئەستۆی حكومەتی عێراقی.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی یاسای بودجە هەرێمی كوردستان پێویستە رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بكات، لەگەڵ %50 ی داهاتی دەروازە سنوورییەكان، هاوكات لە بودجەی عیراق پشكی هەرێم 14 ترلیۆن و 700 ملیار دینارە بە پێی رێژەی %12،67، لەگەڵ نیوەی داهاتی دەروازە سنوورییەكان و داهاتی ناوخۆ، ئەم پارەیەش مانگانە بە كاشی دابەش دەكرێت، هاتنی ئەو پارەیەش لە بەغداوە دەكەوێتە سەر ئەو رێكارانەی هەردوو حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم كە لەسەری رێكدەكەون

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this