دووبارە عێراق داوای رادەستکردنەوەی سەلوان مۆمیکا دەکات کە قورئانی سوتاند

سەلوان مۆمیکا
SNN
جارێکی تر حکومەتی عێراق داوای رادەستکردنەوەی ئەو ھاوڵاتییە عێراقییە دەکات، کە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی لە سوید سوتاند بە ناوی سەلوان مۆمیکا.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە تۆبیاس بیڵسترۆم وەزیری دەرەوەی سویدەوە پێگەیشتووە و تێیدا گفتوگۆیان کردووە، لەبارەی لێکەوتەکانی سوتاندنی کۆپیەکی قورئانی پیرۆز لە ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوید، لەلایەن “توندڕەوێک”ەوە.
راشیگەیاند، وەزیری دەرەوەی عێراق داوایکردووە، حکومەتی سوید رێکاری پێویست بەرامبەر ئەو کەسە بگرێتەبەر و رادەستی عێراقی بکاتەوە، تاکو رووبەڕووی دادگا و یاسای عێراق بکرێتەوە.
لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی سوید، ئیدانەی سوتاندی کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی کرد و نیگەرانی قوڵی وڵاتەکەی پیشاندا، وتیشی، حکومەتی سوید بە توندی ئەو کارە دوژمنکارییە بەرامبەر ئیسلام رەتدەکاتەوە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









