دوای 35 ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفال تا ئێستا حكومەتی عێراق قەرەبووی كەسوكاری ئەنفالكراوانی نەكردووەتەوە

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژەبەوەدەكات دوای تێپەربوونی 35 ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفال و هەروەها تیپەڕبوونی 16 ساڵ بەسەر بڕیاری دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق بۆ بە جینۆسایدناساندنی تاوانی ئەنفال بەڵام تا ئێستا حكومەتی عیراق نەیتوانیوە قەرەبووی خانەوادەی ئەنفالكراوان بكاتەوە، هاوكات لە یاسای بودجەی گشتی عیراق هیچ بڕە پارەیەك وەك قەرەبوو بۆ كەسوكاری ئەنفالكراوان تەرخاننەكراوە.
كەریم شوكور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بەSNNی ڕاگەیاند: دوای تێپەڕبوونی 16 ساڵ بەسەر بە جینۆساید ناساندنی تاوانی ئەنفال لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكانی عیراق و هەروەها تێپەربوونی 35 ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ئەو تاوانە لەلایەن ڕژێمی لەناوچووی بەعسەوە بەداخەوە تا ئێستا نەتوانراوە قەرەبووی خانەوادەكانیان بكرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عیراقدا هیچ بڕگەو ماددەیەك بۆ ئەو قەرەبووە نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر كورد لەبەغدا لەسەر پرسە نیشتمانییەكان یەك دەنگ بێت بەتایبەت پرسێكی وەك ئەنفال، لەگەڵ ئەوەی هیچ بڕگەو ماددەیەك لە پرۆژە یاسای بودجە بۆ قەرەبووی خانەوادەی ئەنفالكراوان جێگیر نەكراوە، بەڵام دەتوانرێت پارەی پێویست بۆ دەستەی شەهیدانی عیراق زیاد بكرێت و لەو رێگەیەوە قەرەبووی خانەوادەی ئەنفالكراوانیش بكرێتەوە، چونكە بەپێی یاسا حكومەتی عیراقی پابەندكراوە بە قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری ئەنفالكراوان.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا چەندین جار بە ڕەسمی داوای ئەو قەرەبووە كراوە بەڵام هێشتا حكومەتی عیراق نەچوەتە ژێر باری ئەو قەرەبوەوە وەكوو هەموو پرسەكانی نێوان هەرێم و بەغدا پرسی قەرەبووی خانەوادەی ئەنفالكراوانیش بەهەڵواسراوی ماوەتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە بەڕەسمی لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكانی عیراقەوە ئەو تاوانە بە جینۆساید ناسێنراوەو حكومەتی عیراق پابەند كراوە بە قەرەبوكردنەوەی كەسوكاری ئەنفالكراوان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









