کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بنکەکانی دەنگدان کامێرا جێگیر دەکات

هەڵبژاردن لە عێراق
SNN
سەرۆکی تیمی راگەیاندنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە، بەمەبەستی هەڵبژاردنی شەفاف و دوور لە ساختەکاری بڕیاریانداوە دەیان هەزار کامێرای چاودێری لە بنکەکانی دەنگدان دابنێن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئەیلول، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکردووە، بە مەبەستی چاودێریکردنی تەواوی چالاکییەکانی ناوەندەکانی هەڵبژاردن و رێگریکردن لە ساختەکاری دەیان هەزار کامێرای چاودێری لە بنکەکان جێگیر دەکەن.
وتیشی “بۆ یەکەمجارە لە سەر ئاستی عێراق لەکاتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کامێرای چاودێری بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن دادەنرێت”.
ئەوەشی خستووەتە روو، کامێراکان بە دەنگ و ڤیدیۆوە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان تۆمار دەکەن، پێش دەستپێکردنی پرۆسەی دەنگدان کاتژمێر حەوتی بەیانی کامێراکان دەخرێنە کار، تا کاتی تەواوبوونی کارەکانی دەنگدان و ژماردن و ریزکردنی دەستی و راگەیاندنی ئەنجامەکان.
باسی لەوەکردووە، نزیکەی 70 هەزار کامێرا لەناو وێستگە جیاوازەکان و نزیکەی حەوت هەزار کامێرا لە دەرەوەی ژوورەکانی بنکەکانی دەنگدان جێگیر دەکرێن، جگە لە دابینکردنی کامێرای یەدەگی دیکە لە ئەگەری لەکارکەوتنی هەندێک لە کامێرا دانراوەکان.
ئەو بڕیارەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەکاتێکدایە، بڕیارە 18ـی کانوونی یەکەمی 2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکای عێراق، بەڕێوەبچێت.
More News
-
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینارو بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
60 mins لهمهوپێش -
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینارو بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
60 mins لهمهوپێش -
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
1 hour لهمهوپێش



