
لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا
SNN-
وەزارەتی خوێندنی باڵا سیستمی زانکۆلاینی کارا کردو رایگەیاند، سەرجەم دەرچووان وەرگیراون
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی زانکۆ لاینی راگەیاند و وتی: بۆ ئەمساڵی خوێندن 46 هەزار و 770خوێندکار داوکارییان پێشکەشکردووە بۆ ئەوەی لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەربگیرین وسەرجەمیان وەرگیراون تەنها لەسەدا3ی دەرچوان وەرنەگیراوان.
وتیشی: 42 هەزار 985 خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەگیراوان کە 36 هەزار و92 خوێندکار دەرچووی ئەمساڵی خوێندنن، شەش هەزار 93 خوێندکارانی ساڵانی رابردووش وەرگیراون.
پلانی وەرگرتن بۆ ئەمساڵ بریتییە لە 63 هەزار کورسی و 20 هەزار کورسی زانکۆکان بە بەتاڵی ماوەتەوە.
لە کۆتایی مانگی ئابدا، وەزارەتی پەروەردە نمرەی دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی رادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا کرد کە 47 هەزار و 629 قوتابی بوون.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



