نوێترین زانیاری لەبارەی گەیشتنی تەواوی 750 ملیار دینارەكە و ڕاگەیاندنی لیستی مووچە

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ بڕی 250 ملیار دینار لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە ڕەوانەی بانكی ناوەندی هەرێم كرا، بڕیارە سبەی بڕی 250 ملیاری دیكە و دوو ڕۆژی دیكەش بڕی 200 ملیار ی دیكە رەوانە بكرێت، هاوكات سبەی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت و وەزارەتی دارایی هەرێمیش لە كۆبوونەوەدایە بۆ ڕاگەیاندنی لیستی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون دوای گەیشتنی بڕی 250 ملیار دینار لەلایەن بانكی ڕافیدەینەوە، وابڕیارە سبەی بڕی 250 ملیار دیناری دیكە لەلایەن بانكی ڕەشیدەوە بخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم و لە دوو ڕۆژی داهاتووشدا بڕی 200 ملیار دیناری دیكە لەلایەن بانكی TBIبخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم و بەوجۆرەش تەواوی ئەو 750 ملیار دینارە ڕەوانە بكرێت كە بەشێوەی قەرز دەجرێت بە حكومەتی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، سبەی دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچە و وەزارەتی تەندروستی مووچە وەردەگرن وهاوكات دوای گەیشتنی پارەكە وەزارەتی دارایی هەرێم لە كۆبوونەوەدان بۆ ئەوەی بڕیاربدەن ئاخۆ لیستی تەواوی مووچە ڕابگەیەنن یاخود چاوەڕێ بكەن تا تەواوی پارەكە دەگاتە هەرێم.
SNNئەوەشی زانیوە كە ئەگەری زۆرە وەزارەتی دارایی ئەمشەو یاخود سبەی لیستی تەواوی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانكی تەموز ڕابگەیەنێت و لە ماوەی 10 ڕۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشبكرێت.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
5 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
5 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 hours لهمهوپێش



