“كۆنگرەی پێنجەم بۆ نوێكردنەوە و هێنانە پێشەوەی گەنجان و ژنانە بۆ ناو ئۆرگانەكانی یەكێتی”

ستران عهبدوڵا، ئهندامى مهكتهبى سیاسی یهكێتیى نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی پێنجەم كۆنگرەی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بەردەوامییان هەیە و ئامانجی سەرەكی كۆنگرەش بۆ نوێكردنەوەی یەكێتی و هێنانە پێشەوەی گەنجان و ژنانە بۆ ئۆرگانە جیاوازەكان، هاوكات دەرگای یەكێتیش كراوەیە بۆ هەماهەنگی و چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق و هەرێم.
كۆنگرەی یەكێتی كاریگەری لەسەر هەرێم و عێراق دەبێت و لە پێنجەمین كۆنگرەدا دەسەڵاتی زیاتر دەدرێت بە سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی.
ستران عەبدوڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو پێگە بەهێزەی یەكێتی هەیە لەسەر ئاستی گۆڕەپانی سیاسی لە عێراق و هەرێمی كوردستان ئەمە وادەكات كە بەستنی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی كاریگەری لەسەر هەرێم و عیراق هەبێت و لایەنە سیاسییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بە پەرشەوە چاودێری ئەنجامەكانی ئەو كۆنگرەیە بكەن كە هەموو هەوڵێكمان بۆ سەركەخستنی دەبێت لەو چوارچێوەیەشدا (سەرۆك بافڵ) سەرجەم ئاستەنگەكانی بەردەم كۆنگرەی چارەسەركردوون و كۆنفرانسی مەڵبەند و مەكتەبەكانی یەكێتی زۆر بە دیموكراسییانە ئەنجامدراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجی سەرەكی لەبەستنی كۆنگرەی پێنجەم بۆ نوێكردنەوەی یەكێتی و هێنانە پێشەوەی گەنجان و ژنانە بۆ ناو ئۆرگانەجیاوازەكانی یەكێتی و ئەمەش وادەكات یەكێتی بەگیانێكی نوێ و بە وزەیەكی زیاترەوە درێژە بەخەبات و سەركەوتنەكانی بدات، بۆیە هەیكەلی نوێی یەكێتی جێگای گەنجان و تێكۆشەرانیشی تێدایە و وادەكات یەكێتی بە رۆحێكی گەنجانە بەڕێوەبچێت.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، یەكێتی لەهەموو هەلومەرجێكدا دەرگای گفتوگۆی كراوەیە بۆ هەموو لایەنەكان، بۆ ئاشتی و پێكەویی هەموو هەوڵێك دەدات و لە دوای ئەم كۆنگرەیەش لەو هەوڵانە بەردەوام دەبێت، خەڵكی كوردستانیش وریا و بە ئاگان كە پێویستە سەرجەم لایەنەكانی هەرێم یەك دەنگ و یەكگرتووبن، بەتایبەت بۆ چونە بەغدا و داكۆكی لەمافەكانی كورد.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



