
چهند نهوهیهكى جیاوازى ئایفۆن | فۆتۆ: Apple
SNN
بەشێک لە بەکارهێنەرانی ئایفۆن 15 رەخنەیان لە بەرهەمە نوێیەکەی ئەپڵ گرتووە و رایدەگەیەنن، شوێن پەنجەکانیان لەسەر شاشەی مۆبایلەکە دیارە.
بەگوێرەی بلومبێرگ، پێکهاتەی سەرەکی ئایفۆن15 لە تیتانیۆم دروستکراوە کە ماددەیەکی کیمیایی و لە کاتی بەکارهێناندا بەرگێک دروست دەکات، بەکارهێنەرانی ئایفۆنە نوێیەکە رەخنەی ئەوە دەگرن، ئەو ماددەیە لەکاتی دەستلێدان یان دەستی ئارەقاوی بەربکەوێت شوێنەواری پەنجە بەجێدەهێڵێت.
یەکێکی تر لەو رەخنانەی ئاراستەی کۆمپانیای ئەپڵ کراوە لەسەر ئایفۆن 15 ئەوەیە، رەنگی چوارچێوەی مۆبایلەکە بەتایبەتی گۆشەکانی دەگۆڕێت، ئەمە لە کاتێکدا هەندێک کەس پێیان وایە گۆڕینی رەنگی چوارچێوەکە بۆ کارلێکی نێوان ماددە کیمیاییەکە و ئەو ماددانەی لەسەر پێستی مرۆڤ هەیە دەگەڕێتەوە.
ئەم رەخنانە ئەپڵی ناچار کرد وەڵام بداتەوە و رایگەیاندووە، هۆکاری دەرکەوتنی شوێنەواری پەنجە مۆری سەر شاشەی ئایفۆن 15 ئەگەری هەیە بەهۆی چەوری پێستی بەکارهێنەرەوە بێت، ئەوەش حاڵەتێکی کاتییە و نامێنێت، بۆ چارەسەرەکەشی دەتوانرێت بەکارهێنەر بە پارچە قوماشێکی نەرم مۆبایلەکەی پاکبکاتەوە، هەروەک لە گۆڤاری فۆربسدا هاتووە.
کۆمپانیای ئەپڵ لە 12ـی ئەیلولی 2023دا نوێترین بەرهەمی خۆی نمایش کرد، کە ئایفۆن 15 و 15 پڕۆماکس بوو، تایبەتیمەندی بەرهەمە نوێیەکەی ئەپڵ ئەوە بوو بە مادەی تیتانیۆم بەرهەمهێندراوە، کە مادەیەکە تەنیا بۆ فڕۆکە و کەشتی ئاسمانی بەکارهێندراوە، چونکە کێشی کەمە، لە هەمان کاتدا بە تایپسی بارگاوی دەکرێتەوە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
4 hours لهمهوپێش



