
SNN-
وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ڕایگه‌یاند، باری یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی سیسته‌می كاره‌با سنوردار بووه و زیانی نزیكه‌ی چوار هه‌زار مێگاوات كاره‌بای لێكه‌وتوه و له‌ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان كه‌مبووەته‌وه، به‌هۆی كه‌می غازی دابینكراو و وه‌ستانی هێڵه‌كانی گه‌یاندنی غاز له ئێرانه‌وه.
نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتە، له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌با پێشتر ئاماده‌كاریی كردوه، خه‌ریكه چاكسازیی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی یه‌كه و وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنان ته‌واو بكات بۆئه‌وه‌ی ئاماده‌بن بۆ لوتكه‌ی باری هاوینی داهاتو، به‌ڵام كه‌می غازی دابینكراو گه‌ڕاوه‌ته‌وه و به‌ته‌واوی وه‌ستاوه”.
لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتەکە دەشڵێت:” سەبارەت بە پارێزگاكانی فوراتی ناوەڕاست و بەغدا، باری سیستمی كارەبا سنووردار بو، لەئەنجامیشدا بەرهەمهێنانی كەم بوەوە، ئەمەش بوە هۆی ئەوەی كە سیستەمەكە بە نزیكەیی چوار هەزار مێگاوات كارەبا لەدەستبدات، ئەمە جگە لەوەی بەتەواوی وەستانی هێڵەكانی پەیوەندیی گواستنەوەی كارەبای نێوان عیراق و كۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی شەپۆلی سەرماوە روویدا”.
راشیگەیاندووە، لە ئێستادا وەزارەتەكەیان لە نزیكەوە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوت دەكات لە ڕێگەی ژورێكی ئۆپەراسیۆنی بەردەوامەوە بۆ قەرەبووكردنەوەی راگرتنی هاوردەكردنی كارەبا و غاز لەئێرانەوە بە سوتەمەنی و غازی بەرهەمهێنراوی نیشتمانی، تا ئەو غازەی دابینكراوە دووبارە بە بڕی پێویست دابین بكرێت”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش



