
فڕۆکەی درۆن
SNN
وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە، سوپاکەیان لە دەریای سوور بە هەڵە درۆنی وڵاتێکی هاوپەیمانیان خستووەتە خوارەوە، بەبێ ئەوەی ناوی وڵاتەکە بهێنێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا لە بارەی خستنە خوارەوەی درۆنێکەوە ئاشکرایکردووە، کەشتییە جەنگییەکەیان بەبێ ئاگادارکردنەوەی وڵاتانی هاوپەیمان بە هەڵە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان خستووەتە خوارەوە.
هاوکات، بۆریس پیستۆریۆس، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا رایگەیاندووە، کەشتی جەنگی “هێسن” تەقەی لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراوکردووە و نەیتوانیوە بیپێکێت، بەڵام دواتر دەرکەوتووە فڕۆکەکە، درۆنێکی چاودێری بووە و بەهۆی هەڵەی تەکنیکییەوە کەوتووەتە خوارەوە.
ئاماژە بەوەکراوە، ئەو درۆنەی کەوتووەتە خوارەوە لە جۆری MQ-9 Reaper ئەمەریکییە و گومان دەکرێت لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا لە ئەرکدا بووبێت.
More News
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 mins لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 mins لهمهوپێش



