
SNN
کەشناسی سلێمانی سەبارەت بە پێشبینییەکانی کەشوهەوا رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی شوبات، بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتیی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرایی باش 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، هاوکات پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرز دەبێتەوە.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ هەینی ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرماش بەراورد بە رۆژی پێنجشەممە دوو بۆ چوار پلە بەرزدەبنەوە، خێرایی باش 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 17
15 سلێمانی :
دهۆک : 17
زاخۆ : 17
هەڵەبجە : 16
کەرکوک : 18
سۆران : 16
حاجی ئۆمەران : 5
گەرمیان : 20
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش



