
SNN- عەلی حەمە سەعید
ئەحمەد رەمزی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایگەیاند: رۆژی (3) ئازار كوتلە براوەكانی كەركوك لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی كۆدەبنەوە، بۆ پێشكەشەكردنی كارنامەكانی خۆیان كە داوای لێكردبوون.
ئەحمەد رەمزی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە کە هەر لایەنە و دیدی خۆی لەڕێی ئامادەكردنی پرۆگرامێكی گشتگیر بۆ پارێزگاكەو میكانیزمی گونجاو بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك دەخاتەڕوو، بەمەبەستی رێككەوتن لەسەر كارنامەیەكی مامناوەند كە تەواوی لایەنەكان قایل بكات.
بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، پێشنیازی توركمانەكان بە دەستاودەستكردنی پۆستی پارێزگارو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، لەنێوان پێكهاتە سیاسیەكان تائێستا لە ئارادایە.
دەشڵێت:”كێشەی نهێنی و ئاشكرای دواخراو هەیە لەنێوان لایەنە سیاسیەكان، لەوانە ناكۆكی عەرەبی عەرەبی لەحاڵەتی دووبارە هەڵبژاردنەوەی پارێزگاری ئێستا وێڕای ناكۆكییەكانی كورد لەنێوان هەردوو حزبە سەرەكییەكە لەبارەی رێككەوتن لەسەر هەڵبژاردنی كەسایەتیەكی كوردیی سەربەخۆ بۆ ئەو پۆستە یان كەسایەتیەك سەر بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بێت”.
More News
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
2 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 hour لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
2 hours لهمهوپێش



