تا ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی فەرمانبەرانی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نەناردووە

دیناری عێراقی
SNN
تا ئێستا وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق نەكردووە و چاوەڕوانی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەكات بۆ ناردنی لیستەكە.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم میدیای یەکێتی راگەیاند، لە ئێستادا لیستی مووچە لە خەزێنەدایە و نەنێردراوە بۆ بەغداد، بەڵام تائێستا بەهۆی كۆنەبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە كە سەرۆكوەزیران لە دەرەوەی وڵاتە بڕیاری كۆتایی لەو بارەوەیە نەدراوە، چاوەڕواندەكرێت بۆ رۆژی یەكشەممە بڕیار لەوبارەیەوە بدرێت.
رۆژی 26ی ئەم مانگە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندبوو، ناردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێم، پەیوەستە بە ناردنی لیستی مووچەخۆرانەوە.
More News
-
تاران ئەمریکا بە تێکدانی ئاسایشی گەرووی هورمز تۆمەتبار دەکات
2 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی لە تاران داوای گەرەنتیی هورمز دەکات و ئێران بێدەنگە
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
تاران ئەمریکا بە تێکدانی ئاسایشی گەرووی هورمز تۆمەتبار دەکات
2 hours لهمهوپێش



