“بەبێ هیچ بیانوویەك ئیدارەی هەولێر گرفت بۆ بازرگانانی سلێمانی دروستدەكات”

بینای ژووری بازرگانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ماوەی چەند مانگێكە ئیدارەی هەولێر گرفت و ئاستەنگی بۆ بازرگانانی سنووری سلێمانی دروستدەكەن و ناهێڵن و كاڵاو شەمەكانیان بگەیەننە سنووری هەولێر، تا ئیستاش هیچ بیانوویەكیان نەخستووەتەروو بۆ ئەوكارەیان، بەڵام ئێمە بێدەنگ نابین و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر هیڵدەبین بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە.
كازیوە كاوە، ئەندامی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند مانگێكە لە لایەن ئیدارەی پارێزگای هەولێرەوە گرفت و ئاستەنگی بۆ بازرگانانی سلێمانی دروستدەكرێت و رێگە بە بازرگانان نادات ژمارەیەكی زۆر شتومەك و كاڵاو خۆراك لە پارێزگای سلێمانییەوە بۆ پارێزگای هەولێر بگوازنەوە، تەنانەت كارگەیشتووەتە ئەوەی گرفت بۆ هەناردرەكردنی بەرهەمی ناوخۆیی سنوری سلێمانی دەكرێت بۆ سنوری پارێزگای هەولێر، ئەمەش زیانێكی زۆری بە خاوەن كارگەو بازرگانانی سنوورەكە دەگەیەنیت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەندەی بەدواداچوونمان كردووە ئیدارەی پارێزگای هەولێر هیچ بیانوویەكیان بەدەستەوە نییە وەك پاساو بیهێننەوە بۆ ئەو كارەیان تەنها مەبەستیانە زیان بە بازرگانانی سنوری سلێمانی بگەیەنن و لە ئێستادا لە بازگەكانی هەولێر رێگەنادرێت بە بازرگانانی سلێمانی دەیان جۆری شتومەك و كاڵاو خۆراك لە پارێزگای سلێمانییەوە بۆ هەولێر بگوازنەوە، كە لەناویاندا مریشك و خورماو دەرمانی كشتوكاڵی ڤێتێرنەری و كەرەستەی سەرەتایی كۆنكرێت هەن.
ئەوئەندامەی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، سەیرلەوەدایە كە ئەو كۆمپانیاو كارگانەی كە ڕێگرییان لێدەكرێت بەرهەمەكانیان بگوازنەوە بۆ هەولێر هەمان ئەو كارگە و كۆمپانیایانەن كە لەهەولێر مۆڵەتیان پێدراوە، بۆیە ئەمە لای ئێمە قەبوڵكراو نییە و نیگەرانی بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاو كارگەكانی شارەكەمان گەیاندووەتە لایەنە پەیوەندیدارەكان و داوامان كردووە كۆتایی بەو رێگریانە بهێندرێت، چونكە بازرگانان و خاوەن كارگەكانمان نیشتمانین و هیچ جیاوازییەك لەنێوان بازرگانانی هەولێرو سلێمانیدا نابینین.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
3 hours لهمهوپێش



