له 2023دا 6 هه‌زار و 436 پیاو له عێراق ژنى دووه‌میان هێناوه

هاوسه‌رگیریی | فۆتۆ: NM
SNN
سەرۆكایەتی دەستەی سەرپەرشتیی دادوەریی عێراق ئاشكرایده‌كات، له ساڵى 2023دا 6 هه‌زار و 436 پیاو توانیویانه بیسه‌لمێنن كه مه‌رجه‌كانى هێنانى ژنى دووه‌میان تێدایه و گرێبه‌ستى هاوسه‌رگیریی دووه‌میان كردووه.
سەرۆكایەتی دەستەی سەرپەرشتیی دادوەریی عێراق نوێترین راپۆرتى خۆى له باره‌ى ئاماره‌كانى هاوسه‌رگیریی و جیابوونه‌وه له عێراق له ساڵى 2023 بڵاوكرده‌وه و به‌شێكى راپۆرته‌كه‌ى تایبه‌ت كردووه به ئاماره‌كانى هاوسه‌رگیریی دووه‌مى پیاوان كه تێیدا ئاشكرا كراوه، “لە ماوەی ساڵه‌كه‌دا ژمارەی ئەو پیاوانەی بیانوەكانیان بۆ هێنانی ژنی دووەم پەسەند كراوە گەیشتوەتە 6 هه‌زار و 436 پیاو”.
به‌پێى راپۆرته‌كه، “ئامارى هێنانى ژنى دووه‌م له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه له عێراق هه‌ڵكشاوه، چونكه له ساڵى 2022دا 5 هه‌زار و 971 پیاو توانیویانه ره‌زامه‌ندى هێنانى ژنى دووه‌م به‌ده‌ستبهێنن له دادگا”.
هەر لە راپۆرتی دەستەکە دا هاتووە، “ساڵی 2023 زیاتر لە 163 هەزار هاوسه‌ر داوای جیابوونەوەیان لە دادگاکان تۆمارکردووە، کە ئەمەش بەراورد بە ساڵی 2022 زیادیکردوە، کە ژمارەی داواکان 153 هەزار بوون”.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
15 hours لهمهوپێش



