
SNN
ئەمڕۆ هەڵبژاردنی خولی 12یەمینی پەرلەمان و خولی شەشەمی ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران بەڕێوەدەچێت.
ئەمرۆ هەینی دەنگدان بۆ هەردوو هەڵبژاردنی خولی 12یەمینی پەرلەمان و شەشەم خولی ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران بەڕێوەدەچێت.
لە هەڵبژاردنەکەدا 61 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە و 15 هەزار و 200 کاندید کێبڕکێ دەکەن لە سەر بەدەستهێنانی 290 کورسی پەرلەمانی ئێران.
هاوکات 144 کاندیدیش لە 31 پارێزگا رکابەری دەکەن لەسەر بەدەستهێنانی 88 کورسی ئەنجومەنی شارەزایان، کە یەکێک لە ئەرکە سەرەکیەکانی ئەو ئەنجومەنی هەڵبژاردن رابەری باڵای ئایینیە.
بەشێکی بەرچاو لە ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەو وڵاتە، بەتایبەتی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پرۆسەکەیان بایکۆت کردووە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



