بانكه‌كانى ڕه‌شید و رافیده‌ین چاوه‌ڕوانى ره‌زامه‌ندى حكومه‌تى هه‌رێمن بۆ كردنه‌وه‌ى لقه‌كانیان

لۆگۆى بانكه‌كانى ڕه‌شید و رافیده‌ین | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بانكه‌كانى ره‌شید و رافیده‌ین ره‌زامه‌ندیان داوه له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى لقه‌كانیان له هه‌رێمى كوردستان، ده‌شڵێت: “له ئێستادا چاوه‌ڕوانى ره‌زامه‌ندى حكومه‌تى هه‌رێمن بۆ كردنه‌وه‌ى لق”.
رۆژى چوارشه‌ممه 21ى شوبات، دواى 11 جار كۆبوونه‌وه و دواخستنى دادگاییه‌كه، دادگاى فیدراڵى عێراق بڕیاریدا له‌سه‌ر پابه‌ندكردنى هه‌ولێر و به‌غدا به دابینكردنى پاره‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم و دابه‌شكردنى له‌ڕێگه‌ى بانكه فیدرڵیهكانهوه. له ئێستادا وه‌زاره‌تى دارایی عێراق كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات له‌ڕێگه‌ى هه‌ردوو بانكى ڕه‌شید و رافیده‌ینه‌وه مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم دابه‌شبكات بۆ مانگى ئازار، پاش ئه‌وه‌ى هه‌ژمارى بانكیان بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێم كرده‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7ى ئازار، د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند، “ماوەی دوو ساڵە وەك فراكسیۆنی یەكیتی و بۆخۆشم وەك ئەندامی لیژنەی دارایی داواكاریمان ئاراستەی هەردوو بانكی ڕەشید و رافیدەین كردووه به‌مه‌به‌ستى كردنەوەی لقەكانیان لە هەریمی كوردستان، ئەوان هەرزوو وەڵامیانداينەوە كە ئامادەن لە هەرێمی كوردستان لقی خۆیان بكەنەوە”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، هۆكارى ئه‌وه چییه تاوه‌كو ئێستا لقه‌كانیان نه‌كردوونه‌ته‌وه له هه‌رێمى كوردستان؟ ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “تا ئیستا حكومەتی هەرێم رەزامەندی دەرنەبڕیوە بە كردنەوەی لقی ئەو دوو بانكە لە هەرێم، بۆیه نه‌كراونه‌ته‌وه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باسى له بابه‌تى كردنه‌وه‌ى هه‌ژمارى بانكى بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێم كرد و ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “لە كۆبوونەوەماندا لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئەوەی پێڕاگەیاندین، كردنه‌وه‌ى هەژماری بانكی بۆ ئێوە كارێكی قورس نییە، چونكە ئێوە پێشتر بایۆمەتریتان بۆ سەرجەم فەرمانبەران كردووە كە پرۆژەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت بوو، بۆیە دەكرێت سوود لەو داتایانە وەربگرن، بەڵام ئەوە دەكەوێتە سەر هەماهەنگی هەردوو حكومەتی هەرێم و بەغدا بۆ ئەوەی كار بە بایۆمەتری بكەن یان پرۆژەی (هەژماری من) یاخود دەبێت فەرمانبەران لە بانكەكانی ڕەشید و رافیدەین هەژماری تایبەت بەخۆیان بكەنەوە”.
More News
-
لەبارەی بڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی بەشێك لە فەرمانبەران زانیاری نوێ گەیشت
7 hours لهمهوپێش -
دانیشتووانی 13گوندی سنوری زاخۆ ناچاردەكرێن شەوان لە گوندەكانیان نەمێننەوە
8 hours لهمهوپێش -
عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئامادەکاری دەکات
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لەبارەی بڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی بەشێك لە فەرمانبەران زانیاری نوێ گەیشت
7 hours لهمهوپێش -
دانیشتووانی 13گوندی سنوری زاخۆ ناچاردەكرێن شەوان لە گوندەكانیان نەمێننەوە
8 hours لهمهوپێش



