
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی وەزارەتی شارەوانی گەشتوگوزار چەند جارێك وادەی لێخۆشبوونی لە %15ی قەرزی ئاوی دێرژ كردەوە، بەڵام دوا وادە بۆ سودمەند بوو لەو لێخۆشبوونە 9/3/2024 ە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانیش داوا لەهاووڵاتیان دەكات پێش ئەو وادەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكان بكەن بۆ سودمەند بوون لەو لێخۆشبوونە.
ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو وادەیەی كە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە دیاركراوە بۆ سودمەند بوون لە لێخۆشبوونی لە %15ی قەرزی ئاو لای هاووڵاتیان، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا كۆتایی بەو وادەیە دێت و ناشزانین ئایا جارێكی دیكە واد٣كە درێژ دەكرێتەوە یاخود نا.
ئاماژەی بەوەشكرد، دواینجار كە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی وادەی لێخۆشبوون لە قەرزی ئاو بە ڕێژەی لە %15 بەجۆرێك وادەكە درێژكرایەوە كە لە بەرواری 9/3/2024 كۆتایی دێت واتە تا نۆی ئەم مانگەش هاووڵاتیان دەتوانن سودمەند ببن لەو لێخۆشبوونە و لە 10ی ئەم مانگە كۆتایی دێت.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، “داوا لە هاووڵاتیان دەكەین كە تا پێش 10ی ئەم مانگە بتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو بكەن بۆ ئەوەی بتوانن سودمەند ببن لە لێخۆشبوونی لە %15ی قەرزی ئاو، چونكە دیار نییە جارێكی دیكە وادەكە درێژدەكرێتەوە یاخود نا.”
More News
-
لەبارەی بڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی بەشێك لە فەرمانبەران زانیاری نوێ گەیشت
8 hours لهمهوپێش -
دانیشتووانی 13گوندی سنوری زاخۆ ناچاردەكرێن شەوان لە گوندەكانیان نەمێننەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لەبارەی بڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی بەشێك لە فەرمانبەران زانیاری نوێ گەیشت
8 hours لهمهوپێش



