
SNN-عەلی حەمە سەعید
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق مەرجی بەشداریكردنی لایەنە سیاسییەكانی بەستوووتەوە بە ئەنجامدانی كۆنگرە و هەڵبژاردنی كەسی یەكەمی حزبەكانیان، ئەندامێكی جڤاتی نشتیمانی كوردستان كوردستان ئاماژە بەوەدەكات لەدوای بەستنی كۆنفرانسی نشتیمانی ئامادەكارییان كردووە بۆ ئەوەی لە نزیكترین كاتدا ڕێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن هەڵبژێرین.
نزار مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بەSNNی ڕاگەیاند: ئێمە هیچ كیشەیەكمان نییە لە بەستنی كۆنگرە و هەڵبژاردنی رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن، چونكە لە 20 و 21 ی مانگی یەكی سەرەتای ئەمساڵ لە شاری سلێمانی كۆنفرانسی نشتیمانیمان بەستووە و تەنها ماوەتەوە كە ڕێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن هەڵبژێرین.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەئێستادا سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی خانە راپەڕاندن و رێكخەری گشتی بەڕێوەببەین بۆ ئەو مەبەستەش لەهەفتەی داهاتوو مەكۆكان هەڵبژاردنی نێوخۆیی دەكەن، دواتر رۆژێك بۆ هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن و رێكخەری گشتی دیاری دەكرێت كە پێدەچێت هەر لەم مانگەدا ئەو پرۆسەیە بەڕێوەببرێت.
وتەكانی ئەو ئەندامەی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەكاتێكدایە كە بە بڕیاری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق، هیچ لایەنێكی سیاسی ناتوانێت وەك حزب و كیانی سیاسی لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان بكات، چونكە مەرجە ئەو لایەنە سیاسییە وادەی كۆنگرەیان بەسەرنەچووبێت و سەركردایەتی و كەسی یەكەمیشیان هەڵبژاردبێت.
More News
-
لەبارەی بڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی بەشێك لە فەرمانبەران زانیاری نوێ گەیشت
11 hours لهمهوپێش -
دانیشتووانی 13گوندی سنوری زاخۆ ناچاردەكرێن شەوان لە گوندەكانیان نەمێننەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لەبارەی بڕینی بەشەخۆراكی مانگانەی بەشێك لە فەرمانبەران زانیاری نوێ گەیشت
11 hours لهمهوپێش



