زەوی بۆ نۆیەمین مانگ لەسەریەک بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی مێژوویی بەخۆیەوە بینیوە

شەپۆلی گەرما
SNN
ناوەندی چاودێریی ئەورووپا بۆ کەشوهەوا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، کە مانگی شوباتی ئەمساڵ “گەرمترین” مانگی شوبات لە مێژووی تۆمارکردنی پلەکانی گەرما لەسەر ئاستی جیهان بووە.
بەگوێرەی ئەم دامەزراوەیە پلەی گەرمیی مانگی شوبات ساڵی 2024 بە رێژەی 1.77٪ پلە زیاتر بووە لە تێکڕای پلەی گەرمیی مانگەکانی شوبات لە تائێستا تۆمارکراون بەرزتر بووە.
هەروەها ڕایگەیاند، کە لە مانگی شوباتی ساڵی 2024، زەوی بۆ نۆیەمین مانگ لەسەریەک بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی مێژوویی بەخۆیەوە بینیوە.
ڕەشەبا، ئاگركەوتنەوەی دارستان، شەپۆلی بای وشك و بەرزبوونەویە پلەی گەرما، دیاردەكانی مانگی ڕابردوو بوون لەسەر ئاستی هەموو جیهان، ئەمەش زانایانی كەشناسی هێناوەتە ئەو بڕوایەی كە ڕەنگە گەرمای ئەمساڵ، ئاستی ساڵی 2003 تێ پەڕێنێت كە ئەو ساڵە گەمترینی 100 ساڵی ڕابردوو بووە.
پلەكانی گەرما لە سیبریا و ئەمەریكای باشوور بە ڕێژەیەكی بەرچاو بەرز بوونەتەوە، ئەمەش مەترسییە بۆ ناوەڕاستی گۆی زەوی، هەروەها زستانی ڕابردوو، گەمترین زستان بووە لە مێژووی ئەورووپادا.
بەهۆی ئەم دۆخەوە پێشبینی دەکرێت گەرمای هاوینی ئەمساڵ تاقەتپڕوکێن بێت.
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
20 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
20 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
20 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: ترهمپ داوایهكی محهمهد بن سهلمانی ڕهتكردهوه
20 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
21 hours لهمهوپێش



