ئەگەر بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێنەکرێت چی دەبێت؟

سۆران عومهر، ئهندامى فراكسیۆنى كۆمهڵ له پهرلهمانى كوردستان
SNN
سۆران عومەر، سەبارەت بە جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی ڕایگەیاند، ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر جێبەجێ نەکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دیاری دەکات.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، لە 23/11/2022 دادگای فیدراڵی یاسای خانەنشینی هەڵوەشاوەی هەرێمی هەڵوەشاندەوە کە تاکو ئێستا کاری پێ دەکرێت، دادگا بڕیاریدا هەرێم یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق کار پێ بکات، تاوەکو مووچەی خانەنشینانی هەرێم هاوتای عێراق بکرێت کە (کەمترین مووچە تێیدا 500 هەزار دینارە).
وتیشی، “بۆ بەدواداچوون لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەربارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ عێراق، بە نووسراوی ژمارە (703/د) لە (25/2/2024) پاش گەیاندنی سکاڵای خانەنشینان بە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کە ئایا هەرکەس و دەسەڵاتێک بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی جێبەجێنەکات ڕێکاری یاسایی چی دەبێت بەرامبەری؟”
سۆران عومەر، ئەوەی خستەڕوو، ئەنجومەنی باڵای دادوەری بە نووسراوی ژمارە (301/مکتب/2024) وەڵام دەداتەوە: هەر دەسەڵاتێک بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی جێبەجێ نەکات دەستووری پێشێل کردووە، زەرەرمەند لە جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی دادگا بەپێی یاسای التنفيذ ژمارە (45)ی ساڵی 1980 ی هەموارکراو مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
باسی لەوەشکرد، ئەوەشی بڕیاری دادگای فیدراڵی جێبەجێ نەکات لەلایەن ئەوەی زیانی بەرکەوتووە لە جێبەجێ نەکردنی بڕیارەکە مافی تۆمارکردنی سکاڵای تاوانکاری هەیە بەپێی یاسای (اصول المحاكمات الجزائية) ژمارە (22)ی ساڵی 1971 (إجرائيا) و مادەی (2/329) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (111)ی ساڵی (1969).
ئەمەش لەكاتێكدا لە 21ی مانگی ڕابردوودا دادگای باڵای فیدڕاڵی لە دۆسیەی تایبەت بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی بڕیاریدا بە پابەند كردنی هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق بە ئامادەكردنی لیستی مووچە و دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی مووچەخۆرانی عێراق و كردنەوەی كارتی بانكی بۆیان لە بانكە فیدڕاڵییەكان.
More News
-
100 دۆلار 157 هەزار دیناری تێپەڕاند، 100 دۆلار دەبێتە 160 هەزار دینار؟
4 hours لهمهوپێش -
چارەنوسی مووچەی مانگی 6 بەکوێ دەگات؟
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
100 دۆلار 157 هەزار دیناری تێپەڕاند، 100 دۆلار دەبێتە 160 هەزار دینار؟
4 hours لهمهوپێش -
چارەنوسی مووچەی مانگی 6 بەکوێ دەگات؟
5 hours لهمهوپێش



