“كۆبوونه‌وه‌یه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى خۆجێى كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ده‌چێت”

دیمه‌نێك له كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه براوه‌كانى كه‌ركوك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك ئاشكرایده‌كات، هه‌فته‌ى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه براوه‌كانى كه‌ركوك له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌رى زۆره له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ى حكومه‌تى خۆجێیی كه‌ركوكه‌وه بدرێت”.
له‌ماوه‌ى مانگى رابردوودا، محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق دوو كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانى كه‌ركوك ئه‌نجامداوه به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى خۆجێیی پارێزگاكه..
له‌باره‌ى كۆتا پێشهاتهسیاسیهكانى پێكهێنانى حكومه‌تى خۆجێى پارێزگاكه، د. ئەحمەد كەركوكی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك لە هاوپەیمانی (كەركوك هێز و ئیرادەمانە) كه له یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و حزبى شیوعى كوردستان پێكهاتووه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 8ى ئازار بە SNNی راگەیاند، “لەدوای كۆبوونەوەكەی هەفتەی رابردووی لایەنە براوەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق هەر لایەنەوە پێشنیاری خۆی خستووەتەڕوو لەبارەی شێوازی پێكهێنانی ئیدارەی پارێزگای كەركوك”.
په‌یوه‌ست به كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى سودانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كان، د. ئه‌حمه‌د كه‌ركوكى ئاشكراى كرد، “وابڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا جارێكی دیكە هەمان ئەو لایەنانە لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆببنەوە و لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیاری یەكلاكەرەوە بدرێت”.
له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى حزبه‌كه‌یه‌وه كه یه‌كێیتى نیشتمانیى كوردستانه، ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “ئێمە لە یەكێتی جەختمان لەوەكردووەتەوە كە پۆستی پارێزگاری كەركوك بە مافی خۆمان دەزانین، چونكە زۆرترین كورسی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوكمان بەدەستهێناوە وەك لیست، هاوكات تەنها مەبەستمان نییە كە پۆستی پارێزگار وەربگرین، بەڵكو باشتركردنی بابەتەكانی دارایی و كۆمەڵایەتی و سیاسی كەركوك بە ئەركی سەرشانی خۆمان دەزانین و بەرنامەمان هەیە بۆ ئەو بوارانه”.
به وته‌ى د. ئه‌حمه‌د كه‌ركوكى، “پێشنیاری به‌ڕێوه‌بردنى پۆستی پارێزگاری كەركوك دوو ساڵ بە دوو ساڵ پیشنیاری لایەنی توركمانە، له‌لایه‌ن لایەنه شیعەكان و یه‌كێتیه‌وه رەتكراوەتەوە، بۆیە ئەو پێشنیارە بۆ كەركوك سەرناگرێت و دەبێت پۆستەكان بەگوێرەی ئیستحقاقی هەڵبژاردن دابەشبكرێن، بەڵام بە ره‌زامەندی لایەنە سیاسییەكان”.
More News
-
100 دۆلار 157 هەزار دیناری تێپەڕاند، 100 دۆلار دەبێتە 160 هەزار دینار؟
5 hours لهمهوپێش -
چارەنوسی مووچەی مانگی 6 بەکوێ دەگات؟
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
100 دۆلار 157 هەزار دیناری تێپەڕاند، 100 دۆلار دەبێتە 160 هەزار دینار؟
5 hours لهمهوپێش -
چارەنوسی مووچەی مانگی 6 بەکوێ دەگات؟
6 hours لهمهوپێش



